دوای هەڵگرتنی سزاکان کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەبەرهێنان لە کەرتی وزەی سووریا دەکەن
- هەواڵ
- 18 تەممووز

دیمەنی کێڵگەیەکی نەوت لە قامیشلی سووریا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمریکی پلانیان بۆ دووبارە بوونیادنەوەی کەرتی وزەی سووریا داڕشتووە ئەمەش دوای ئەوەی کەرتی وزەی ئەو وڵاتە بەهۆی جەنگی 14 ساڵەی ناوخۆی زیانی بەرکەوت.
وێنە گەورەکە: دوابەدوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لەلایەن ئەمریکاوە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە دەیانەوێت وەبەرهێنان لە کەرتی وزەی سووریادا بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیا ئەمریکییەکانی وەک "بەیكەر ھیوز"، "هەنت ئینێرجی" و "ئارجێنت ئێڵ ئێن جی" پلانیان داڕشتووە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی وێرانبوونی نەوت و غاز و کارەبای سووریا.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیاکان هەوڵدەدەن هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمهێنانی وزە بکەن و پەرەی پێبدەن، کە گەڕان بەدوای نەوت و غاز و دروستکردنی وێستگەی کارەبا لەخۆدەگرێت. لە قۆناغی سەرەتاییدا، کارەکان لەو ناوچانە چڕدەکرێنەوە کە دەکەونە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات و لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریادان.
کەرتی کارەبای سووریا لە توانای بەرهەمهێنانی 9.5 گێگاوات لە ساڵی 2011ـەوە، بۆ تەنها 1.6 گێگاوات لە ئێستادا دابەزیوە.
لێدوانی فەرمی: جۆناسان باس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارجێنت ئێڵ ئێن جیی ئەمریکی ڕایگەیاند، کۆمپانیاکان لە نزیکەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا کاردەکەن بۆ داڕشتنی پلانێکی گشتگیر بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی وزە.
ئەمەش بزانە: دوای هەڵگرتنی سزاکان، خواستی وەبەرهێنەران بەشێوەیەکی بەرچاو لە سووریا زیادی کردووە و کۆمپانیاکانی وڵاتانی عەرەبیش بەڵێنی داوە بە بەهای چەندین ملیار دۆلار یارمەتی بووژانەوەی سووریا بدەن. لەم چوارچێوەیەدا، لە مانگی ئایاردا، کۆمپانیای "یو سی سی هۆڵدینگ"ـی قەتەری گرێبەستێکی بە بەهای 7 ملیار دۆلار بۆ پرۆژەیەکی نوێ کەرتی وزەی سووریا واژۆکرد، کە چوار وێستگەی غازی و وێستگەیەکی وزەی خۆر بە توانای 1000 مێگاوات لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند






