حەماس: ئەگەر دانوستانی ئەمجارە سەرنەگرێت ڕەنگە لە داهاتوودا ئاگربەست قبووڵ نەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 تەممووز

دیمەنی وێرانی غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وتەبێژی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس دووپاتی کردەوە بە تەواوی پاڵپشتی شاندی بزووتنەوەکە لە دانوستانکاری ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن و هۆشداریی دا ئەگەر ئیسرائیل ئەمجارەش نەرمی لە دانوستانەکان نەنوێنێت ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ئاگربەست قبووڵ نەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام باڵای سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: مقاوەمە لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار پێشنیازی کردووە ڕێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا هەموو دیلەکانی دوژمن بە یەکجار ئازاد بکەین، بەڵام نەتانیاهۆی تاوانباری جەنگ و وەزیرەکانی ئەو پێشنیازەیان ڕەتکردەوە، ئەوان ڕای گشتییان لە قەوارەکەدا ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بیرۆکەی کوژرانی هەموو دیلەکان قبووڵ بکەن.
ناوبراو وتی، مقاوەمە لە نزیکەوە چاودێری دانوستانەکان دەکات و هیوادارە لە ئەنجامدا ڕێککەوتنێک بکرێت کە گەرەنتی کۆتایی هاتنی شەڕی کۆمەڵکوژی و کشانەوەی داگیرکاری و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ خەڵکی غەززە بکات بەڵام ئەگەر دوژمن لەم خولەی دانوستانەدا نەرمی نەنوێنێت، گەرەنتی گەڕانەوە بۆ فۆرمی ڕێککەوتنی بەشەکی یان بۆ پێشنیازی ئازادکردنی ئەو 10 بارمتەی لە ئارادایە ناکەین.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: "چوار مانگ بەسەر دەستپێکردنەوەی دەستدرێژییەکانی داگیرکەر تێدەپەڕێت دوای ئەوەی پەیمانەکانی شکاند و دەستبەرداری ئەو ڕێککەوتنە بوو کە لەگەڵ مقاوەمە ئەنجامدرا، لەم ماوەیەدا سەدان سەربازمان کوشتووە و بریندارکردووە هاوکات هەزارانی دیکە تووشی نەخۆشی دەروونی و زەبر و زەنگەوە بوونەتەوە" ئەبو عوبەیدە واشی وت.
زانیاریی زیاتر: ئەبو عوبەیدە جەختی لەوە کردەوە، قەسام لەم قۆناغەدا ستراتیژیەتی بریتییە لە "کوشتنی دوژمن، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت، و هەوڵدان بۆ بەدیلگرتنی سەربازەکانی"، ئاماژەی بەوەشکردووە، دوژمن پشتیوانی بێسنوور لە "بەهێزترین هێزە ستەمکارەکانی جیهان (ئەمریکا)" وەردەگرێت، لەکاتێکدا "ڕژێم و هێزەکانی میللەتەکەمان سەیری ئەوە دەکەن کە براکانیان دەکوژرێن و برسی دەکرێن و ئاو و دەرمانیان لێ بێبەش دەکرێت".
باکگراوند: لە سەرەتای مانگی ئاداری ڕابردووەوە بۆ یەکەمجار ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام باڵای سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە ڤیدیۆیەکی تۆمارکراو دەرکەوت و چەند پەیامێکی ڕاگەیاند و دووپاتی کردەوە، بە تەواوی ئامادەن بۆ شەڕی درێژخایەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






