
دیمەنی سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەددین، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
15 قوتابی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی مەشقی هاوینەیان لە هەرێمی کوردستان دەکەن. هەروەها بەشداریی ژمارەیەک دیدار و چالاکی دەربارەی مێژوو و کولتووری هەرێمی کوردستان دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ئالوگۆڕی زانستی و کولتووی نێوان زانکۆی سەڵاحەددین و زانکۆکانی عەرەبی و جیهانی، دووەم ساڵە قوتابیانی زانکۆ عەرەبییەکان مەشقی هاوینەیان لە هەرێمی کوردستان دەکەن، قوتابیانی هەرێمی کوردستانیش ڕەوانەی وڵاتانی عەرەبی دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر کامەران دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤامیدیای گوت: لەمیانی پرۆگرامی ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ مەشق و گەشەپێدانی قوتابیان بۆ دووەم ساڵە زانکۆی سەڵاحەددین میوانداریی قوتابیانی زانکۆکانی عەرەبی دەکات بۆ مەشقی هاوینە لە هەرێمی کوردستان، "قوتابیانیشمان ڕەوانەی وڵاتانی عەرەبی دەکەین"، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکە بۆ ئالوگۆڕی زانستی و کولتووری.
زانیاریی زیاتر: ئەمساڵ 15 قوتابی لە وڵاتانی میسر و یەمەن و فەڵەستین کە قوتابین لە بوارەکانی شوێنەوار و پرۆگرامسازی و کارگێڕی کار، هاتوونەتە هەولێر و مەشقی هاوینەیان لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو قوتابیانە جیا لە مەشقی هاوینەیان، بەشداری ژمارەیەک دیدار و چالاکی دەربارەی مێژوو و کولتووری هەرێمی کوردستان دەکەن و سەردانی ژمارەیەک شوێنەوار و شوێنی گەشتیاریش دەکەن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: 13 قوتابی زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر، بۆ مەشقی هاوینە ڕەوانەی وڵاتی میسر کراون، ژمارەیەکیش ڕەوانەی سەڵتەنەی عومان کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
تۆم باراک ستایشی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا سزا بەسەر چەند کەس و ڕێکخراوێکی سووریا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیکتۆک ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکات و لە ئەمریکا دەمێنێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
18 کانوونی یەکەم

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
تۆم باراک ستایشی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا سزا بەسەر چەند کەس و ڕێکخراوێکی سووریا دەسەپێنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستی بەسەرداگیرا






