
پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بۆ هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە هەولێر، بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە کێشەی کەمئاوی تا 30 ساڵی داهاتوو لە هەولێر چارەسەر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە لەڕۆژێکدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆهەر کاتژمێرێک 20 هەزار مەتر سێجا و بەشێوازێکی 24 کاتژمێری ئاوی خاوێن کە شیاوە بۆ خواردنەوە بۆ گەڕەکەکانی شاری هەولێر دابین دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەشەی پرۆژەکە كەوا تەواوکراوە لە سنووری دیوی دەرەوەی شەقامی خێرای 120 مەتری لە بەشی شەقامی ڕەشكين بەرەو ڕووى ڕێگاى موسڵ تاوەکو دەگاتە شەقامی کەسنەزان، لە قۆناغی یەکەم ئەم پڕۆژەیە ئاوی خاوێنی بەردەوام بۆ ئەم گەڕەکانەی خوارەوە دابین دەکات کە لە ڕابردوودا گرفتی کەم ئاوییان هەبووە لەوانە:
ڕەشکین ، 32ـی پاڕک ، توڕەق ، شاری ئالان ، شاری دیاری، بالۆمنارە ، مامزئاوا، قتەوی، ژیان، ڕۆشنبیری، نالۆی، فەرمانبەران، زەیتوون سیتی، دارەتوو، بنەسڵاو ، هیران سیتی، ئاڵتوون سیتی، گەلاوێژ سەرکەوتن، ئاوێنەی شار، بیرکۆتی نوێ، تەعجیلی نوێ، 5و7و8ی حەسارۆک، هاوکاریی کەسنەزان، زیلان لاوان، ئایندەی دوو، ئەندازیاران، قەرەبوو، ئاشتی، قەڵاتی نوێ.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەنجامدانی پرۆژەکە بەباشترین کاڵای جیهانی تێدا بەکارهاتووە و بە ستانداردی جیهانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی تەندروستی تیایدا ڕەچاو کراوە، کوالیتی ئاو بە هەمان کوالیتی بەرزی پێوەرە نیودەوڵەتییەکان دەگات بە ماڵەکان، ئەم بۆريانەى كەوا بەکارهاتوو پێکدێن لە: کاربۆن ستیل 200 کیلۆمەتر و پۆلی ئەسلین 400 کیلۆمەتر بە گشتی 600 کیلۆمەتر بە قەبارەى جیا 1600 ملیمەتر تاوەکو 100 ملیمەتر.
باکگڕاوند: سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ساڵی ڕابردوو بەردی بناغەی ئەم پرۆژەیەی دانا و لە بەرواری 20/7/2024 دەست بە پرۆژەکە کراوە و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەواوی قۆناغەکانی تەواو دەبێت و کێشەی کەمئاوی لە هەولێر تا 30 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
پارتی بەفەرمی لە دهۆکەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زاخۆ و 82 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
پارتی بەفەرمی لە دهۆکەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زاخۆ و 82 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان 32 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە بۆ دارە بەتەمەنەکانی کەرکووک دەدانرێت