
ژمارەیەک قوتابی لە مەراسیمی کردنەوەی یەکەم ڕۆژی دەرگای قوتابخانەکان
ئاڤا نیوز
وەرگرتنی قوتابییان لە ناوەندەکانی خوێندن لە 23ی7ی ئەمساڵ دەستپێدەكات و تاوەكو 20ی8 بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەر لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن وادەی تۆمارکردنی قوتابییانی نوێ لە ناوەندەکانی خوێندن بڵاودەکاتەوە، ئەمەش وەکو نەخشە ڕێگەیەک بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: وەرگرتنی قوتابییان لە ناوەندەکانی خوێندن لە 23ی 7ی 2025 دەستپێدەكات، تاوەكو 20ی 8ی 2025 بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: تەمەنی وەرگرتنی قوتابییان لە باخچەی ساوایان و پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بەمجۆرە دەبێت:
قۆناغی یەکەمی باخچەی ساوایان لە تەمەنی چوار ساڵییەوە دەبێت، بەو مەرجەی ڕۆژی لە دایکبوونیان لە نێوان 1/1/2021 تا 31/12/2021 بێت.
قۆناغی دووەمی دووەمی باخچەی ساوایان لە تەمەنی پێنج ساڵی وەردەگیرێن، بەو مەرجەی ڕۆژی لە دایکبوونیان لە نێوان 1/1/2020 تا 31/12/2020 بێت.
تۆمارکردنی ناوی منداڵان لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی، لەدایکبووی 1/1/2019 تاوەکو 31/12/2019.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەرگرتنی قوتابییان لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بە پلەی یەکەم لەسەر بنەمای شوێنی جوگرافی دەبێت، بەڵام لە قوتابخانە حکومییەکانی سیستمی ئینگلیزی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بە تیروپشک دەبێت و لە پۆلی دووەمی بنەڕەتی تا 12 ئامادەیی بەپێی توانای وەرگرتنی قوتابخانە، قوتابییان هەڵسەنگاندن وەردەگیرێن.
ئەمەش بزانە: تۆمارکردنی قوتابییان لە قوتابخانەکان لەکاتی ئاسایی دەوامی کارگێڕی لە ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئیمارات وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هەنگوینی ساختەدا گیرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئیمارات وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هەنگوینی ساختەدا گیرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات






