پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەم گرفتی کەمئاوی بۆ چەندین ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکات
- ڕاپۆرت
- 20 تەممووز

یەکێک لە بەنداوە ئاوییەکانی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەهێزکردنی ژێرخانی ئاو هەرێمی کوردستان بردووەتە قۆناغێکی نوێوە و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی بۆ دەیان ساڵی دیکە دوورخستووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئاو و مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان، دەیان پۆند، بەنداو و پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دروست کراون، کە بۆ دابینکردنی ئاوی پاک و ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و پشتیوانیکردنی ئاژەڵداران کەڵکی لێ وەرگیراوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 23 پۆند دروستکراون و 58 پۆندی دیکە لەژێر جێبەجێکردندان و بەشێکی دیکەشیان دروستدەکرێن، هەوەها 9 بەنداو بە گوژمەی 265 ملیار دینار دروستکراون و چەند بەنداوێکی دیکەش لە جێبەجێکردندان، نزیکەی یەک ترلیۆن دیناریش بۆ 9 پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری شار و شارۆچکەکانی خەرج دەکرێت و دەیان هەزار هاونیشتمانی لە کەمئاوی ڕزگاریان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە کابینەی نۆیەمدا کار لەسەر ڕێکخستنەوەی دامودەزگاکانی تایبەت بە بواری ئاو کراوە، بایەخ بە کۆکردنەوەی ئاو دراوە و ئێستا توانای گلدانەوەی ئاو 10 ملیار و 100 ملیۆن مەتر سێجای تێپەڕاندووە، بە تەواوکردنی بەنداوی دووین توانای گڵدانەوەی ئاو لە کوردستان دەگاتە 10 ملیار و 200 ملیۆن مەتر سێجا.
ئەمەش بزانە: پۆند و بەنداوەکان توانای گڵدانەوەی ئاویان لە هەرێمی کوردستان بەرزکردووەتەوە، ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژێرخانی ئاو لە کوردستان دروست دەکات، جگە لەمەش پرۆژەکانی ئاو توانیویانە سەنتەری شار و شارۆچکەکان لە کەمئاوی ڕزگار بکەن و ناوچەکان لە وشکەساڵی دووربخەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی دووەم
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان






