
کاریگەریی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ
ئاڤا نیوز
گوندێكی دێرینی سەر بە قەزای زوممارە لە پارێزگای نەینەوا، زیاتر لە 40 ساڵە ئاوی بەنداوی موسڵ دایپۆشیبوو ئێستا بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەكە، گوندەكە دەردەكەوێتەوە، هەر ئەم کەمبوونەوەی ئاوەش دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی نیگەران کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دروستكردنی بەنداوی موسڵ لەسەر ڕووباری دیجلە، لە ساڵی 1985ـەوە چەند گوندێک بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ئاو بەتەواوی چۆڵکران و ئاسەواریان نەما، ئێستا بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو و کەمبوونەوەی ئاوی گلدراوە لە بەنداوی موسڵ یەکێک لە گوندەکان دەرکەوتووەتەوە و دانیشتوانە ڕەسەنەکەی بۆ وەبیرهێنانەوەی یادگارییان سەردانی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەلبڕ، نووسەر و خەڵكی گوندە ژێرئاوكەوتووەكە باسی لەوەکردووە: پێش هەفتەیەك ئەم ناوچەیە بەمشێوەیە دەرنەكەوتبوو، ئەو ئاوەی توركیا بەردی دەداتەوە زۆر كەمە، لە هەمان كاتیش ئەو بڕە ئاوە كۆگاكراوەی لێرەوە بۆ شارەكانی دیكەی عێراق بەردەدرێتەوە، زۆرە، ئەمەش وایكردووە ئاستی ئاوی دەریاچەكە بەو ڕێژە زۆرە داببەزێت، ئەوەش زیانێكی زۆری لە كشتوكاڵ داوە، سامانی ماسیش كەمبووەتەوە."
ئەحمەد محەممەد، چالاکوان و بەڕێوەبەری قوتابخانە لە زوممار دەڵێت: توركیا ئاوی لەسەرمان گرتووەتەوە و بەری ناداتەوە، ئێستا دەیان گوندی ئەم ناوچەیە ئاو بۆ ئاودێریی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناچێت، ئاژەڵداری و ڕاوەماسی نەماوە كە سەرچاوەی بژێوی خەڵك بوون."
زانیاریی زیاتر: ڕووباری دیجلە و بەشێك لە زێ و جۆگەكانی پارێزگای نەینەوا، سەرچاوەی دابینكردنی ئاوی بەنداوی موسڵن، شارەزایان بۆچوونیان وایە، گرتنەوەی ئاوی ڕووباری دیجلە لە توركیا لە پاڵ كەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین، هۆكاری سەرەكین بۆ كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەكەیە، ئەوە لەكاتێكدا پێشووتر بەنداوی موسڵ ئاسایشی ئاوی ڕووباری دیجلەی بۆ سەرجەم شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق زامن كردبوو.
ئەمەش بزانە: بەنداوی موسڵ گەورەترین بەنداوی عێراقە و یەکێکە لە گەورەترین بەنداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشە، جگە لە سوودەكانی بۆ ئاودێری، وزەی كارەباش بۆ ناوچەیەكی فراوان دابین دەكات.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






