
دەستگیردنی تۆمەتباران لەلایەن سوپای عێراقەوە
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەڵێت، لە سێ پارێزگای وڵاتەکە 40 کەسیان بەتۆمەتی کارکردن بۆ حیزبی بەعسی ڕووخاو و تێکدانی ئارامی وڵات دەستگیرکردووە، ئاشکراشی دەکات کە ئەو کەسانە فەرمانیان لە چەند کەسێکی هەڵاتووی دەرەوە وڵاتەوە وەرگرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی یاسا بەرکارەکانی عێراق ئەندامییەتی لە حیزبی بەعس، کارکردن یان بانگەشەکردن بۆ بیروباوەڕیان یان پێهەڵدان بە سەرکردەکانیان، تاوانە و سزای بۆ دانراوە کە دەگاتە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کە لە 10 ساڵ زیاتر نەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەشكردووە، لە پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا و سەڵاحەددین پیلانی چەند پاشماوەیەکی ڕژێمی لەناوچووی پێشوویان تێکشکاندووە، کە هەوڵیان داوە کاریگەریی لەسەر ڕایگشتی دروستبکەن و ئاسایشی وڵات تێکبدەن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگووترێت: ئەو گرووپە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەیان بۆ حیزبی بەعس کردووە و ناویان لە خۆیان ناوە لیوای 66 کە لەدەرەوە و لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کاریانکردووە، لەناوخۆشدا 40 کەسیان لێ دەستگیرکراوە کە بەشداربوون لە بەڕێوەبردن وپارەدارکردنی ئەو پێگە ئەلیکترۆنییانە، دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دانیان بەوەداناوە کە لەلایەن چەند کەسێکەوە لە دەرەوەی وڵات ئاڕاستەکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






