
لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایدەگەێنێت، تا ئێستا 46 کاندید لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11 تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بەردەوامە لە ڕێکارەکانی بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەکە.
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، بەرپرسی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "پرۆسەی وردبینیی کاندیدەکان تا کۆتایی مانگی تەمموز بەردەوام دەبێت"، ئاماژەی بەوەشکرد، "تا ئێستا 46 کاندید دوورخراونەتەوە، بەهۆی ئەوەی حیزبەکانیان مەرجەکانی وەرگرتنی کاندیدەکانیان لەنێو لیستی هەڵبژاردن لەدەست داوە، هۆکارێکی دیکەش تەواونەکردنی پێداویستییەکانی خۆپاڵاوتنە."
لە هەمان کاتدا: عیماد جەمیل ڕایگەیاند، "بەپێی پەیڕەوی تۆمارکردنی کاندیدەکان ژمارە 3ـی ساڵی 2005، لە لیستی کراوەدا نابێت ڕێژەی هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم و ئامادەیی لە 20% زیاتر بێت، بۆیە دەرکەوتووە کە 11 کاندید کە هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بوون، ئەو ڕێژەیەیان تێپەڕاندووە و بە هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس جێگەیان گیراوەتەوە."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ڕێژەی ژنانیش، بەرپرسی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن گوتی، پێویستە لەنێو لیستە کراوەکاندا ژنان ڕێژەی 25% پێکبهێنن، هەر بۆیە سێ کاندیدی پیاویش گۆڕدراون (بۆ پڕکردنەوەی ڕێژەکە)."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






