
دیمەنێکی ناو مزگەوت لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک دەربارەی مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر
ئاری عەبدوڵڵا
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەڕێگەی مینبەری مزگەوتەكانەوە، هاووڵاتییان لە مەترسی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكان هۆشیار دەكاتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، هەڵمەتێكی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان لە مەترسی ماددە هۆشبەرەكان دەستپێكردووە.
چی ڕوودەدات: تیمەكانی هۆشیاركردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە مزگەوتەكان لە كاتی وتاری هەینی و دوای نوێژی عەسران، كورتە وتار و كۆڕ و سیمینار لەنێو حەرەمی مزگەوتەكان ڕێكدەخەن، تێیدا ئامادەبووان لە مەترسییەكانی ماددەی هۆشبەر بۆ سەر تاك و خێزان و كۆمەڵگە ئاگادار دەكەنەوە، هاوكات لایەنی یاسایی و دەروونی و لێكەوتەكان شی دەكەنەوە كە زۆرینەی خەڵك وەك پێویست پێی ئاشنا نین و هەڵمەتەكەش بۆ ماوەیەك بەردەوام دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاڤا لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستی كەوتووە، تا ئێستا هەڵمەتەكە لە 15 مزگەوت ئەنجام دراوە و پرۆسەكەش لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت لەڕێگەی هەماهەنگیكردن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و ئیدارەی مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئایینی.
هۆكارە زانراوەكان: بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەڵكشانێكی ترسناكدایە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی ئاڵوودەبووان بە ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكان زیاتر دەبێت، بەپێی بەدواداچوونەكانی دەزگای داواكاریی گشتی، لەنێو سەرجەم دۆسیەكانی تاوان كە لە دادگاكان تۆماركراون، بەكارهێنان و ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر، زۆرترین ڕێژەی تاوان پێكدەهێنن.











زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئیمارات وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئیمارات وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
هەواڵی کوژرانی سەیفولئیسلام کوڕی موعەممەر قەزافی بڵاو دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن هەنگوینی ساختەدا گیرا






