
دیمەنی دوای سووتانی مۆڵەکەی کوت. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
داواکارییەکان بۆ لەسەر کارلادانی پاریزگاری واست لە پاش ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی مۆڵەکەی شاری کوت زۆر بووە، سەرچاوەیەکیش ڕێککەوتنی زۆربەی هێزە سیاسییەکان لەسەر لەکار لابردنی پارێزگارەکە ئاشکرا دەکات. لە هەمان کاتدا خۆپیشاندان لە شارەکە بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندەران داوای دوورخستنەوەی پارێزگار دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی دڵتەزێن لە سەنتەری بازاڕکردنی "هایپەر مارکێت" لە شاری کوت، ناوەندی پارێزگای واست، نزیکەی 70 کەس گیانیان لەدەستدا، کە پیاو و ژن و منداڵیان تێدابوو. ئەو ڕووداوەش لەنێوخۆی پارێزگاکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و خەڵکی حکومەتی خۆجێییان تۆمەتبارکرد بەوەی کەمتەرخەم بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکی ئاگادار کە قسەی بۆ میدیای عێراقی کردووە، ئاماژە بەوە دەدات، "هێزە سیاسییە کاریگەرەکانی گۆڕەپانی سیاسی، گڵۆپی سەوزیان بۆ نوێنەرەکانیان هەڵکردووە تا دەنگ بە لابردنی پارێزگاری واست بدەن، ئەگەر پەرلەمانتاران لەسەر ئەم بڕیارە کۆدەنگ بن."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، "پێشنیازی لابردنی محەمەد مەیاحی، پارێزگاری واست، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، کە بڕیارە ئێوارەی سبەی دووشەممە ئەنجام بدرێت."
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە، دەیان کەس لە دانیشتووانی واست خۆپیشاندانێکیان بۆ داواکردنی لابردنی پارێزگاری واست، محەمەد جەمیل مەیاحی، و فەرماندەی پۆلیسی پارێزگا، محەمەد قاسم فەهد، ئەنجامدا، ئەمەش لەسەر بنەمای ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی مۆڵەکە لە شاری کوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






