ئەنجوومەنی پارێزگای واست فەرماندەی پۆلیس و چەندین بەرپرسی دیکەی دوورخستەوە
- هەواڵ
- 20 تەممووز

دیمەنی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای واست
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای واست، لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا، زنجیرەیەک بڕیاری گرنگی سەبارەت بە کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی مۆڵەکەی کوت دەرکرد. بڕیارەکان دوورخستنەوەی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگا و بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی لەخۆدەگرن، لەگەڵ ڕەوانەکردنی دۆسیەی چەند بەرپرسێکی ئێستا و پێشووش بۆ دادگا بە تۆمەتی کەمتەرخەمی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی دڵتەزێن لە سەنتەری بازاڕکردنی "هایپەر مارکێت" لە شاری کوت، ناوەندی پارێزگای واست، نزیکەی 70 کەس گیانیان لەدەستدا، کە پیاو و ژن و منداڵیان تێدابوو.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەنجوومەنی پارێزگای واست ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا، بە سەرۆکایەتیی عەلی سلێمون و بە ئامادەبوونی پارێزگار و جێگرەکانی، تاوتوێی لێکەوتەکانی ئاگرکەوتنەوەی مۆڵەکەی کوتی کرد، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتیی بێتاوان.
چی ڕوویدا: دوای ئاگاداربوون لە ئەنجامەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی ئەنجوومەنەکە، کە کەمتەرخەمیی ئاشکرای لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکەدا دەرخستبوو، ئەنجوومەن بڕیاریدا بە:
1. دوورخستنەوەی فەرماندەی پۆلیسی واست (لیوا محەممەد فەهد) لە پۆستەکەی، بەهۆی خراپ ئیدارەدانی دۆسیەکە و لاوازیی هەماهەنگیی مەیدانی.
2. دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی (عەمید حەیدەر عریبی) لە پۆستەکەی و ڕەوانەکردنی بۆ دادگا، بەهۆی کەمتەرخەمی لە ئیدارەدانی دۆخەکە و چەواشەکردنی حکومەتی خۆجێی سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی ڕووداوەکە.
3. لابردنی بەڕێوەبەری بەشی چاودێریی تەندروستی بەهۆی سەرپێچی و جێبەجێنەکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و سەلامەتیی گشتی.
4. لابردنی بەڕێوەبەری بەشی نیشنگە بەهۆی بوونی کەمتەرخەمیی ئیداری لە بەدواداچوونی دۆخی کرێکارانی ناو باڵەخانە سووتاوەکە.
لە هەمان کاتدا: ئەنجوومەنی پارێزگاکە بڕیاریدا بە شێوەیەکی فەرمی داوا لە دادگای لێکۆڵینەوەی کوت بکات بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەریەک لە:
٠ حامد خزێم، قایمقامی پێشووتری کوت.
٠ عەلی سەیوان، بەڕێوەبەری پێشووتری شارەوانیی کوت.
ئەمەش لەسەر بنەمای کەمتەرخەمیی ئیداری لە بەدواداچوونی دۆسیەی سەلامەتی و چاودێریی شارستانی لە ماوەی کارکردنیاندا.
لەلایەکی دیکەوە: دوای بڕیاری دوورخستنەوەی لیوا محەمەد قاسم فەهد، بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، عەمید ئەحمەد عەبدولسادە حەمزە ئەرکی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای واستی پێ سپێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






