پەرلەمانتارێک: لەڕێگەی درۆنەوە ماددەی هۆشبەر لە سووریاوە دەگوازرێتەوە بۆ عێراق
- هەواڵ
- 20 تەممووز

درۆنێک کە ماددەی هۆشبەری پوە لکێنراوە (وێنەی گوزارشتی - سۆشیاڵ میدیا)
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئێستا درۆن بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لە سووریاوە بۆ عێراق بەكار دەهێنرێت، ئەمەش بە پێشهاتێكی مەترسیدار ناودەبات.
لێدوانی فەرمی: نایف شەممەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو هەڕەشانەی ئێستا لە ناوچە سنوورییەكان پێمان دەگات، ئەو درۆنانەن کە لەلایەنی سووریاوە ماددەی هۆشبەر دەگوازنەوە بۆ عێراق، چونکە ئێستا سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا تووندوتۆڵن بە خەندەق و تەلبەند و ستوونی كۆنكرێتی و كامێرای چاودێری، هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو سنوورە تێپەڕێنێت، تەنیا درۆن نەبێت کە لە شوێنێکی نزیک لە سنوورەکانەوە هەڵدەدرێن، خەڵکانێکیش هەن هاوکاریانن.
بە گوتەی نایف شەممەری، جەنگی ئەوان لە مووسڵ لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکانە نەک داعش و دەڵێت: داعش چووە زبڵدانی مێژوو، ئێمەی خەڵکی مووسڵ ڕێگە بە هاتنی هیچ کەسێک نادەین مەگەر بەسەر جەستەمان تێپەڕ ببن، جەنگی ئێمە لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکانە.
جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، بەشێک لەو درۆنانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، سێ بۆ چوارجار ڕووداوی لەم شێوەیە ڕوویانداوە، بەڵام من ترسم لەوە هەیە زیاتر ببێت.
هاوکات شەممەری ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو درۆنانە هەیانبووە کیلۆیەک و نیو تا دوو کیلۆیان هەڵگرتووە، بەڵام دەزگا ئەمنییەکان ڕێگەیان نەداوە دەرباز ببێت. بەشێک لەوانەشی کە هاوکاریانن لەناو موسڵ لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن






