
دیمەنی دەنگدانی هاووڵاتیەک. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەرەی تورکمانیی عێراقی یەکگرتوو، هەڵوەشاندنەوەی بەکارهێنانی مەرەکەب لە ڕۆژی دەنگداندا ڕەتدەکاتەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەم کارە یارمەتیدەر دەبێت بۆ "ساختەکاری"، و داواشی دەکات پارێزگای کەرکووک لەم ڕێکارە بەدەر بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا کۆتایی بە بەکارهێنانی مەرەکەب بهێنێت لەکاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بەرەکە "لیستی بەرەی تورکمانیی عێراقی یەکگرتوو، سەرسوڕمانی قووڵی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر ئەو بڕیارەی لە ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە دەرچووە، کە تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی بەکارهێنانی مەرەکەبی هەڵبژاردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوودا."
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەرەی تورکمانی دەڵێت: "لە کاتێکدا گەلی عێراق و لایەنە سیاسییەکان چاوەڕێی ئەوە بوون کۆمیسیۆن هەر ڕێکارێک بگرێتەبەر کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی متمانە و شەفافیەت لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، سەرسام بووین بەوەی مەرەکەبی ڕۆژی دەنگدانی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش ساختەکاری و دەنگدانی دووبارەمان لە پارێزگای کەرکووک بیر دێنێتەوە."
داواکاری فەرمی: بەرەکە داوا دەکات "پارێزگای کەرکووک لەم ڕێکارە بەدەر بکرێت بۆ بەهێزکردنی متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن، هەروەها پێویستە بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە وردبینیی تۆماری دەنگدەران لە کەرکووک جێبەجێ بکرێت و هیچ دواخستنێک لەم ڕێکارانەدا نەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






