مەلا عەلی كەڵەك: ژمارەیەكی زۆری جنۆكە و شەیتان هاتوونەتە زەوی و لەناومان دەبەن
- هەواڵ
- 20 تەممووز

مەلا عەلی کەڵەک - پزیشکی ئاینی
ئاڤا نیوز
مەلا علی کەڵەک کە خۆی وەک پزیشک و مامۆستای ئایینی دەناسێنێت و دەڵێت، "ژمارەیەكی زۆری جنۆكە و شەیتان دابەزیونەتە سەر زەوی و ئێمەی مرۆڤ لەناودەبەن".
لێدوانی فەرمی: مەلا عەلی کەڵەک کە خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە "دكتۆر مەلا عەلی کوردستانی" ناساندووە، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی سەیر و نامۆ كە گوایە شێوە و ڕووخساری جنۆكەن، نووسیویەتی، "ژمارەیەكی زۆری جنۆكە و شەیتان دابەزیونەتە سەر زەوی و لەناومان دەبەن، تكایە جەنگ ڕابگرن و تەوبە و پەشیمانی دەرببڕن."
پێشتریش مەلا عەلی، سەرچاوەی هەموو کێشە و گرفتەکانی هاوشێوەی جەنگ، کوشتن، برسێتی، جیابوونەوە، ئیرەیی، درۆ، خیانەتکردن، سیحر و جادوو، چاوپیسی بۆ ڕۆحە بەدفڕ و جنۆکە و شەیتانەکان گەڕاندووەتەوە و تەحەددای هەمووانی كردووە كە دەتوانێت بە ماوەیەكی دیاریكراو چارەسەری هەموو كێشەكان بكات.
لەبەرامبەردا: مامۆستایێکی ئایینی، پێشتر بەردەوام ڕەخنەی لەو کەسانە گرتووە کە بە ناوی ئایینەوە، بانگەشەی چارەسەری پزیشکی دەکەن، یاخود بە ناوی دووعاکردنەوە، نوشتە و جادوو بۆ خەڵک دەنووسن، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند: بڵاوکردنەوەی ڕووخسارێکی سەیر و نامۆ گوایه کە شێوەی جنۆکەیە، هەر خۆی پێچەوانەی ئایینە، چونکە بەپێی دەقی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، جیهانی جنۆکە بۆ ئێمەی مرۆڤ نادیارە و هەرگیز شێوە و ڕووخساریان نەبینراوە و ناشبیندرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
11 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






