
دیناری عێراقی - محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بانکێکی حکومی، خستنەگەڕی پێشینەی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی کارتی باوەڕپێکراوەوە (کرێدت کارد) ڕادەگەیێنێت کە بەرزترین بڕەکەی 15 ملیۆن دیناری عێراقییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕەشید لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕوونیکردووەتەوە کە پێشینەکە فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی دەوڵەت و کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری دەگرێتەوە، بە تایبەتی ئەوانەی مووچەکانیان لەسەر بانکی ڕەشید تەوتین کراوە.
بەگوێرەی بانکەکە، بڕی پێشینەکە دەتوانێت بگاتە پێنج هێندەی مووچەی مانگانەی کەسەکە، بەڵام لە 15 ملیۆن دینار زیاتر نابێت. یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانیش ئەوەیە کە تەمەنی داواکار لە 57 ساڵ زیاتر نەبێت.
لە هەمان کاتدا: بانکەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە پرۆسەی داواکارییەکە بەتەواوی ئەلیکترۆنییە و تەنیا لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی تایبەتی بانکی ڕەشیدەوە ئەنجام دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






