
دیمەنی دوای سووتانی مۆڵەکەی کوت. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی پزیشکی دادوەری عێراق ڕایدەگەیێنێت، تا ئێستا ناسنامەی 15 کەس لە قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت لە ڕێگەی پشکنینی DNAـەوە دەستنیشان کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، نزیکەی 70 کەس گیانیان لەدەست داو دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: زەید عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پزیشکی دادوەری عێراق، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، لە قۆناغی یەکەمدا، تەرمی 43 قوربانی لە ڕێگەی ناسینەوەی ڕووکەشییەوە ڕادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە. بەڵام 17 تەرمی دیکە بەهۆی سووتانی سەختەوە نەدەناسرانەوە. بۆ ئەم مەبەستە، پشکنینی DNA بۆ 16 قوربانی و چەند پاشماوەیەکی جەستە کرا. تیمەکان بنکەیەکی زانیارییان لە وێنەی DNAـی کەسوکاری قوربانییەکان دروست کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ نموونەی قوربانییەکاندا بەراوردی بکەن.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی عەلی، لە ماوەی تەنیا 18 کاتژمێر، ئەنجامی 15ـیان دەرچوو و دوای ڕێکارە یاساییەکان لەگەڵ دادگای کوت، تەرمەکان ڕادەستی خێزانەکانیان کرانەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە چەند دۆخێکی ئاڵۆزتر، کە بریتین لە پاشماوەی جەستەی مرۆڤ، ماون و پێویستیان بە کاتی زیاترە. پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامی کۆتایی ئەوانیش دەربکەوێت و بە تەواوی دۆسیەی قوربانییەکان دابخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






