
دیمەنی گواستنەوەی تەرمێک لە غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەرگریی شارستانی لە غەززە ڕایگەیاند، لانیکەم 93 هاووڵاتیی فەڵەستینی بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژران کاتێک لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاریی مرۆییدا کۆببوونەوە. زۆربەی قوربانییەکانیش لە باکووری کەرتی غەززەن، کە بەهۆی سنووردارکردنی هاوکارییەکانەوە ڕووبەڕووی برسێتییەکی سەخت بووەتەوە.
وێنە گەورەکە: دۆخی برسێتی لە غەززە تادێت ئاڵۆزتر دەبێت، هەوڵەکان بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتەکە بەردەوامن، بەڵام هێزەکانی ئیسرائیل لەلایەک ڕێگری لە گەیاندنی هاوکارییەکان دەکەن، لەلایەکی دیکەوە هاووڵاتیان لەکاتی وەرگرتنی هاوکارییەکان دەکەن ئامانج.
لێدوانی فەرمی: مەحموود بەسەل، وتەبێژی بەرگریی شارستانی پشتڕاستی کردەوە کە تەنها لە ڕووداوێکدا لە باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە، 80 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 13 کەسی دیکەش لە ڕووداوی هاوشێوەدا لە ناوچەکانی ڕەفەح و خان یونس لە باشووری کەرتەکە گیانیان لەدەستدا.
لە هەمان کاتدا: بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە کاروانێکیان پێکهاتوو لە 25 بارهەڵگر کە هاوکاریی خۆراکییان بۆ باکووری غەززە دەگواستەوە، "ڕووبەڕووی جەماوەرێکی زۆری هاووڵاتیانی برسی بوونەتەوە کە تەقەیان لێکراوە"، ئەمەش ماوەیەکی کەم دوای تێپەڕبوونیان بوو بە دەروازەکان و بڕینی خاڵەکانی پشکنیندا.
ڕێکخراوەکە بە تووندی ئیدانەی تووندوتیژییەکانی کرد و داوای پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل و کارمەندانی بواری فریاگوزاریی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






