شارەزایەکی ئابووری: تورکیا دەیەوێت فشار بخاتە سەر عێراق و مەرجی نوێی بەسەردا بسەپێنێت
- هەواڵ
- 21 تەممووز

کێڵگەیەکی نەوتی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف AP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ لێکۆڵینەوەی ئابووری ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی تورکیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی هێڵی بۆریی نەوت، تاکتیکێکی ستراتیژییە بۆ فشارخستنە سەر عێراق و ناچارکردنی بە قبووڵکردنی مەرجی نوێی قورستر.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی فەرمانێکی سەرۆکایەتیی تورکیا بە ژمارە (10113) کە لە 21ـی تەمموزی 2025 لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکراوەتەوە، هەموو ئەو ڕێککەوتن و پرۆتۆکۆلانەی پەیوەستن بە هێڵی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا، لە ڕێکەوتی 27ـی تەمموزی 2026ـەوە بە هەڵوەشاوە دادەنرێن. ئەم بڕیارە ئەو ڕێککەوتنە مێژووییانە دەگرێتەوە کە لە ساڵی 1973ـەوە تا ساڵی 2011 واژۆ کراون، بەمەش کۆتایی بە چوارچێوەیەکی یاسایی دێت کە بۆ ماوەی دەیان ساڵ کاری پێکراوە.
لێدوانی فەرمی: مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ لێکۆڵینەوەی ئابووری لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: ئەنقەرە دەیەوێت ئەم هەنگاوە وەک کارتێکی فشار بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر لە بوارەکانی ئاو و بازرگانیدا بەکاربهێنێت.
لە هەمان کاتدا: بەوتەی عوبەیدی، ئامانجی سەرەکیی تورکیا لەم هەنگاوە، دووبارە دانوستاندنەوەیە بۆ داڕشتنی ڕێککەوتنێکی نوێ کە تێیدا بەرژەوەندییەکانی ئەنقەرە زیاتر پارێزراو بێت. پێشبینی دەکات تورکیا داوای سێ شتی سەرەکی بکات:
یەکەم: زیادکردنی کرێی گواستنەوەی نەوتی عێراق.
دووەم: ناچارکردنی عێراق بە دانەوەی ئەو قەرەبووەی کە تورکیا بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەوە داویەتی.
سێیەم و مەترسیدارتر: بەکارهێنانی ئەم پرسە بۆ بەستنەوەی بە ڕێککەوتنی نوێی ئاو و بازرگانییەوە، کە دوو دۆسیەی هەستیارن بۆ عێراق.
زانیاریی زیاتر: عوبەیدی جەختیشی کردەوە کە بەهۆی سنوورداریی بژاردەکانی بەردەم عێراق بۆ هەناردەکردنی نەوت، ئەگەری زۆرە حکومەتی بەغدا ناچار بێت لە هەر ڕێککەوتنێکی نوێدا بەشێکی زۆر لەو مەرجانە قبووڵ بکات. ئەمەش دۆخی دانوستانی عێراق لاواز دەکات و داهاتوویەکی نادیار بۆ پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






