
ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق، لەگەڵ گوژمەیەک دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی کوردستان کرد و چاوەڕوان دەکرێت لیستی مووچەی مانگی پێنج لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوبکرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: لەپێناو جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 550ی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە دانیشتنی نائاسایی ڕۆژی پێنجشەممە، 17ی تەممووزی 2025 دەرچووە، وەزارەتی دارایی دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ مانگی ئایاری 2025 دەکات.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی دەڵێت: ئەمەش دوای پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دێت بە بڕیارەکەی سەرەوە، ئەوەش بە ڕادەستکردنی ئەو بڕە نەوتەی لە ئێستادا لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بەرهەم دێت بە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، هەروەها بەردەوامبوون لەسەر ڕادەستکردنی بڕی نەوتی بەرهەمهاتوو بەشێوەیەکی یەک لە دوای یەک تا گەیشتن بەو بڕەی کە لە بڕیارەکە و یاسای بودجەی فیدراڵی کارپێکراودا ئاماژەی پێکراوە، ئەمە سەرەڕای وەرگرتنی داهاتە نانەوتییەکان، کە بڕی یەکەمی 120 ملیار دینارە و دەستپێکردنی جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی بڕیارەکە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.
وەزارەتی دارایی جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە یاسایی و دەستوورییەکانی خۆی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی، تا ئەو کاتەی هەرێم پابەندبێت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و دوایین بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
14 خولەک لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
20 خولەک لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
1 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئاماری کاندیدانی دوورخراوە بڵاو دەکاتەوە؛ 800 کاندیدی تێپەڕاندووە