پارێزگاری واست پەیامێک ئاراستەی سوودانی دەکات؛ ئامادەم بۆ هەر لێکۆڵینەوەیەک
- هەواڵ
- 22 تەممووز

چەند کرێکارێک لەبەردەم مۆڵە سووتاوەکەی کوت
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سوودانی بڕیاریدا ڕەوانەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی بکات بەهۆی ڕووداوەکەی کوت، پارێزگاری واست دەڵێت، "ئامادەم بۆ هەر لێکۆڵینەوەک کە لەسەر ڕووداوەکە پێکدەهێنرێت". سوپاسی سەرۆکوەزیرانیش دەکات کە پێداگرە لەسەر ئاشکراکردنی هۆکارەکانی ڕووداوەکە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 16-7-2025، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێکی هەشت نهۆمی کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، بەهۆیەوە زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەست دا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون، لەسەر ئەم ڕووداوەش سوودانی بڕیاریدا پارێزگاری واست و ئەندامانی لیژنەی بەرگریی شارستانی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد جەمیل ئەلمەیاحی، پارێزگاری واست لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەکردووە، پێشوازی لە ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی کوت دەکات کە سەرۆکوەزیران واژۆی لەسەر کردووە، ئامادەیە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت لەلایەن هەر لیژنەیەک بێت و پێداگریشە کە کاری لیژنەکە دادپەروەر، شەفاف و ڕاستەقینە بێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕێگە بە خۆی نادات خوێنی قوربانییانی ئەو ڕووداوە تێکەڵ بە ململانێ و ناکۆکی سیاسی بکات، سوپاسی سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆش دەکات کە زۆر پێداگربوون بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری ڕووداوەکە و لێپرسینەوە لەوانەی کەمتەرخەم بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






