
ئاڤادیجیتاڵ
یەمەن هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر بە دوژمنکارانە وەسف دەکات و رایگەیاند، هێرشەکان بەئامانج گرتنی ئاسایشی عێراقە کە بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە خەڵکی مەدەنی.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی کاردانەوەکانی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، حکومەتی یەمەنیش راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و هێرشەکە بە "ترسنۆکانە" ناوبرد.
لێدوانی فەرمی: "بەتووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە دوژمنکاری و ترسنۆکانەکەی ئێران بۆ سەر کۆماری عێراق و بۆردوومانکردنی شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان بە مووشەکی بالیستی دەکەین، کە بووە هۆی زیانی گیانی خەڵکی مەدەنی و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵی گشتیی و تایبەت"، وەزارەتی دەروەی یەمەن وادەڵێت.
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەتووندی دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بوەستێت چونکە کارێکی "دوژمنکارییە و بەئامانجگرتنی سەروەریی ئاسایش و سەقامگیریی عێراقە."
باکگراوند: شەوی دووشەمە 15-1-2024 کاتژمێر 11:30 خولەک سوپای پاسدارانی ئێران بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی مەدەنیی لە هەولێر کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی پێنج کەس و برینداربوونی شەش کەسی دیکە.
دوو لەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا پێشڕەو دزەیی، خاوەنی گروپی فالکۆن و ئیمپایەر بوو لەگەڵ کچە تەمەن یەک ساڵ و نیوەکەی کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا لە هەرێمی کوردستان.
بۆچی گرنگە: هێرشەکەی سەر هەولێر لەلایەن ئێرانەوە جیهانی هێنایە دەنگ و زۆرترین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. وڵاتە زلهێزەکانی جیهان هەریەک بەشێوەیەک پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی، لەوانە: ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا و چەندین وڵاتی تر.
زانیاری زیاتر: کۆشکی سپی لە راگەیێنراوێکدا بەتووندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر هەولێری کرد و رایگەیاند، "پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزە و بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی."
دوێنێ سێشەممە 16-01-2024 لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی لە داڤۆس، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی، "ئەمریکا و سەرۆک جۆ بایدن، ئەم هێرشانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هەڕەشەی جددی وەردەگرن و هەوڵی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەدەن."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باسی عێراق دەکات و دەڵێت کێشەیەکی گەورەیان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باسی عێراق دەکات و دەڵێت کێشەیەکی گەورەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی بەنزین ڕوونکردنەوە دەدات