دیمەنی خۆپیشاندانی هاووڵتیانی کوت
ئاڤا نیوز
سەرەڕای بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە پارێزگاری واست و دوورخستنەوەی 17 بەرپرسی پارێزگاکە بەهۆی ڕووداوی سوتانی باڵەخانەیەکی بازرگانیی، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندان لەو پارێزگایەی ناوەڕاستی عێراق بەردەوامە و داوای مانگرتنی سەرتاسەری دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 16-7-2025، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێکی پێنج نهۆمی کەوتەوە ئەویش بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، بەهۆیەوە زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەست دا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون، لەسەر ئەم ڕووداوەش سوودانی بڕیاریدا پارێزگاری واست و ئەندامانی لیژنەی بەرگریی شارستانی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
کاردانەوەکان: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکوانانی واست دەڵێن، خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق لە ئاستی پێویستدا نەبوون، بۆیە بەشێکیان داوای گۆڕینی خۆپیشاندانەکان بۆ مانگرتنی فراوان دەکەن، داوای سزادان و لێپرسینەوەی پارێزگار و بەرپرسانی دیکەی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکەی کوتیش دەکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەلمەیاحی، پارێزگاری واستیش لە چاوپێککەوتنێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکەم ساتی ڕووداوەکەی کوت پەیوەندی بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە کردووە و ئەوان ئامادەنەبوون فڕۆکەی ڕزگارکردن ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە بکەن، لە کاتژمێری یەکەمی ڕووداوەکەشدا زیانی گیانی نەبووە، تا دوای دوو کاتژمێریش لە ڕووداوەکە گیانلەدەستدانی هەشت کەس تۆمارکرابوو.
دەشڵێت، تائێستا ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە ڕووداوەکەی کوت نادیارە، ئاشکراشی دەکات کە ئەو ڤیدیۆیەی کاتی ڕووداوەکە بڵاوکراوەتەوە و پارێزگار لە دوورەوە لەسەر کورسییەک سەیری ئاگرەکە دەکات، "بە 500 ملیۆن دینار کڕیویانە" و لایەنەکانی نەیاری سوودانیش داوایان لێکردووە بێت و لە پەرلەمان دژی سەرۆکوەزیران قسە بکات، باس لەوەش دەکات لە خۆپیشاندانەکانی کوت دەستوەردانی سیاسی هەیە و عەممار حەکیم ڕازی نییە بەوەی ڕەوتی حیکمە بەرامبەر ڕووداوەکەی کوت کردوویەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






