ئاڤا نیوز
بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان باسی پەیوەندییەکانی ئێستای حیزبەکەی لەگەڵ یەکێتی دەکات و دەڵێت، "نێوانی پارتی و یەکێتی زۆر باشە و پێکەوە ڕووبەڕووی مەترسیەکان دەبینەوە".
بۆچی گرنگە؛ لە ماوەی ڕابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنیەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و مووچەی مووچەخۆران هاوڕا بوون، بەپرسانی هەردوولاش دووپاتی دەکەنەوە پەیوەندییەکانیان باشە و بەیەکەوە کار بۆ چارەسەری کێشەکان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت، هەر کاتێک کورد یەک دەنگ بووبێت سەرکەوتوو بوە، ئێستا پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی زۆر باشە، لە ڕۆژانی ڕابردوو کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەچوو، هیچ شتێک لە کوردستان لەوە گرنگتر نییە نێوانی ئێمە و یەکێتی باش بێت و بە هاوبەشی شان بخەینە بەر ئەو بەرپرسیاریەتیەی ڕووبەڕوومان بووەتەوە و پێکەوە ڕووبەڕووی مەترسیەکان دەبینەوە. دەشڵێت، لە ئۆکسجین زەرورتر نێوانی پارتی و یەکێتییە.
- یەکڕیزی باشترین فاکتەرە بۆ پاڵپشتی نیودەوڵەتی، چونکە هیچ کەسێک پاڵپشتی لە میللەتێکی پەرتەوازە ناکات.
- پێویستە پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ ئۆرگانەکانی خوارەوەی هەردوولا شۆڕببێتەوە، چونکە پەیوەندی نێوانمان گەمەیەکی سیاسی نییە بەڵکو هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ بەرژەوەندی گشتیی هەرێمی کوردستان.
- ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان بەخۆیان دەڵێن ئۆپۆزسیۆن ، ئۆپۆزسیۆن نین، ئەوانە دوو بەشن، بەشێکیان هیچیان نیە و هیچ بەرپرسیاریەتی نەچووەتە سەر شانیان و گووتاری پۆپۆلستیان هەیە و خەڵکی پی چەواشە دەکەن، بەشەکەی دیکەیان دەچنە خانەی خیانەت.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی ئاری هەرسین:
- پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مارکۆ ڕۆبیۆ و سوودانی کاریگەری دەبێت لەسەر بڕیارەکان لە بەغدا، گرنگە ئەم جۆرە پەیوەندییانە بەردەوام بێت و ئەمریکا بەردەوام بە کردار هەڵوێستی هەبێت.
- گرنگە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانی ئەمریکا بێت، بەهۆی جیۆپۆلۆتیکی کوردستان و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەرست، ئەم هاوپەیمانیەش لە بەرژەوەندی هەردوولا و ناوچەکەیە.
- بۆ بەرقەرابوونەی ئاشتی و پرۆسەی سەقامگیریی ناوچەکە دەتوانین ڕۆڵی کاریگەر ببینین، ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا نمونەیەکی زیندووە لەسەر ئەم بابەتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
تابلۆی ئۆتۆمبێلی میری گۆڕانکاری بەسەر دادێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی وەرتێ جێبەجێدەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک کورد وەک باڵیۆزی نوێی عێراق دادەمەزرێن
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارە بۆ مووچەی مانگی پێنج دابین کرا و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕاغب عەلامە بەهۆی "ماچ"ـێکەوە تووشی کێشە دەبێت و ئاهەنگەکانی ڕادەگیرێن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران چەند دەروازەیەکی نوێ لە مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
داهێنانێکی پزیشکی ژیانی تووشبووانی ڕەنگکوێری دەگۆڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە ژمارەیەک مانگا دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: هێلکە کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشی نییە
22 تەممووز
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
تابلۆی ئۆتۆمبێلی میری گۆڕانکاری بەسەر دادێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی وەرتێ جێبەجێدەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک کورد وەک باڵیۆزی نوێی عێراق دادەمەزرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یاداشتانمەی فرۆشتنی 40 فڕۆکەی یۆرۆفایتەر تایفون بە تورکیا واژۆکرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئیسرائیل: دانوستانەکانی غەززە لە قۆناغی کۆتایی دان