میدیای ئیسرائیل: ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 تشرینی یەکەم

دڵخۆشی خەڵکی غەززە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی میدیای ئیسرائیل لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ، ئاگربەست لە کەرتی غەززەدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕێککەوتننامەکە واژۆ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای دووساڵ لە جەنگ، دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسی ڕاگەیاند.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیا ئیسرائیلییەکان، لەوانە کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی، پشتڕاستیان کردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە کاریگەری خۆی دەبێت و ئەمەش ئاماژەیەکی گرنگە بۆ دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە کە پێشتر لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپەوە ڕاگەیێنرابوو.
لەلایەکی دیەکەوە: نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئاگربەستەکە ئەو کاتە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کاتێک حکومەت کۆ دەبێتەوە و ڕێککەوتنەکە پەسند دەکات.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: کەناڵی 13ـی ئیسرائیل لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمنی ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانیان لە کەرتی غەززە دوای پەسندکردنی ڕێککەوتنەکە دەبێت لەلایەن حکومەتەوە لە ئێوارەی ئەمڕۆ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بزووتنەوەی حەماس هەواڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد کە بەنێوەندگیریی قەتەر، تورکیا، میسر و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتن بە ڕێککەوتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





