
دیمەنی ئازادکردنی بارمتەیەکی ئیسرائیل لەلایەن حەماس. وێنە؛ AFP ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاشتی لە غەززە، کە یەکێک لە خاڵەکانی ئازادکردن و ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەو و دیلەکانە، حەماس مەرجی ئەوەیە بارمتەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر دوو هەزار زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بە هەوڵەکانی دۆنالد ترەمپ و بە ڕەزامەندی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، دواجار ئاگربەست لە غەززە واژۆ کرا و بارمتەکان ئازاد دەکرێن، بەڵام حەماس بە مەرج بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، چاوەڕێی پەسەندکردنی کۆتایی لیستی ئەو زیندانییە فەڵەستینیانەیە کە بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکاندا لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد بکرێن و سەرچاوەیەک لە حەماسەوە ئاشکرای کرد، قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە ئازادکردنی بارمتە زیندووەکانی ئیسرائیلە لە بەرامبەر زیاتر لە دوو هەزار زیندانیی فەڵەستینی و دەبێت لە ماوەی 72 کاتژمێری یەکەمی جێبەجێکردنیدا ئەنجام بدرێت.
زانیاریی زیاتر: حەماس لیستی زیندانیانی فەڵەستینی بەپێی ئەو پێوەرانەی لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە پێشکەش کردووە و چاوەڕێی ڕەزامەندیی کۆتایین لەسەر ناوەکان، تاوەکو بە فەرمی ڕایبگەیەنین
ئەمەش بزانە: بزووتنەوەی حەماس داوای لە ترەمپ و وڵاتانی گەرەنتیکاری ڕێککەوتنەکە کردووە کە ئیسرائیل پابەند بکەن بە جێبەجێکردنی تەواوی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




