
فڕۆکەی جەنگی یورۆفایتەر تایفون
ئاڤا نیوز
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، لەگەڵ جۆن هیلی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، کۆبووەوە و یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان سەبارەت بە فرۆشتنی 40 فڕۆکەی جەنگیی یۆرۆفایتەر تایفون بە تورکیا واژۆ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: لەمیانی پێشانگای پیشەسازیی بەرگریی تورکیا، وەزیرانی بەرگریی تورکیا و بەریتانیا کۆبوونەوە و دواتر یاداشتێکی هاوبەشی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد. جەخت کرایەوە کە ئەم بەڵگەنامەیە ڕەهەندێکی فەرمی بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبەخشێت و هەنگاوێک نزیکتریان دەکاتەوە لە ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەسەر پرسی فڕۆکەکانی تایفون.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵاتی هاوبەشی پیشەسازیی بەرگریدا واژۆ کرا. قبووڵکردنی تورکیا وەک بەکارهێنەری تایفون، هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان و بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانیی تورکیا. ئەم هەنگاوە ئەو پەیوەندییە دۆستانەیە بەهێزتر دەکات کە لە ماوەی دەیان ساڵدا لەنێوان ئەم دوو هاوپەیمانە سەرەکییەی ناتۆدا پەرەی سەندووە و پێشکەوتنێکی بەرچاویشە بەرەو بەرزکردنەوەی توانای شەڕی ئاسمانیی تورکیا."
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی بڵاوی کردووەتەوە، ئەڵمانیا فرۆشتنی 40 فڕۆکەی تایفونی بە تورکیا پەسەند کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشووتر ئەڵمانیا ڕێگر بوو لە فرۆشتنی فڕۆکەی یۆرۆفایتەر بە تورکیا.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکان، دوێنێ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەنێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، و کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، پرسی یۆرۆفایتەر تاوتوێ کراوە.
بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، هێشتا ژمارەی وردی فڕۆکەکان یەکلایی نەبووەتەوە. ئەگەر تورکیا هەر 40 فڕۆکەکە داوا بکات، ئەوا بەهای گرێبەستەکە دەگاتە نزیکەی 4.75 ملیار یۆرۆ.
گۆشەیەکی دیکەی ڕووداوەکە: یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل و سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئێستای ئەو وڵاتە، ڕەخنەی لە حکومەتی نەتانیاهۆ گرت و وتی: "ئەگەر ئیسرائیل وەزارەتی دەرەوەی کارا یان حکومەتێکی ئاسایی هەبووایە، دەمێک بوو ڕێگریی لە ئەڵمانیا و بەریتانیا دەکرد کە گرێبەستێک بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی یۆرۆفایتەر تایفون بە تورکیا واژۆ بکەن."
گوتیشی، "تورکیا کە خاوەنی گەورەترین و بەهێزترین هێزی دەریاییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێستا ئامانجی ئەوەیە باڵادەستیی ئاسمانی بۆ خۆی مسۆگەر بکات و هاوسەنگیی هێز لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕابگرێت. ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە و حکومەتە شکستخواردووەکەی ئێمە ڕێگەی داوە ئەم گرێبەستە بەبێ هیچ کاردانەوەیەک بەردەوام بێت."
ڕۆژنامەی ماریڤی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، تورکیا "نزیک بووەتەوە لە ڕێککەوتنێکی گەورە" بۆ کڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی ناوچەی یۆرۆ. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یۆنان و ئیسرائیل نیگەرانن لە بەهێزبوونی هێزی ئاسمانیی تورکیا.
فڕۆکەی یۆرۆفایتەر تایفون چییە؟
فڕۆکەی یۆرۆفایتەر تایفون بە هاوبەشی لەنێوان بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا بەرهەم دەهێنرێت.
دیزاین: ئەم فڕۆکەیە بۆ هەردوو جۆری شەڕی ئاسمانی و هێرشی زەمینی دیزاین کراوە، کە وایکردووە فڕۆکەیەکی هەمەلایەنە بێت و بۆ جۆرەها ئەرکی سەربازی گونجاو بێت.
بزوێنەر: بە دوو بزوێنەری جۆری EJ200 کاردەکات، کە خێراییەکی بەرز و توانایەکی زۆری مانۆڕکردنی پێدەبەخشێت.
توانا: توانای کارکردنی لە هەموو بارودۆخێکی کەشوهەوادا هەیە و دەتوانرێت لە سیناریۆی ئاڵۆزدا بەکاربهێنرێت، چ لە شەڕی ئاسمانیی مەودای کورت و چ لە ئۆپەراسیۆنی دوورمەودا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سبەی پێنجشەممە پارەی مووچەی مانگی نۆ ڕەوانە دەکرێت
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەعات حەوتی ئاڤا خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا دەباتەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژنامەنووسەكەی گەرمیان بەكەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازاد کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی بەشداریی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە چین دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زیاتر لە هەزار تۆن پاشماوە لە قەڵای هەولێر فڕێ دەدرێت
25 تشرینی دووەم

بەرنامەی خۆری ئاڤا دەستپێدەکاتەوە
25 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
سەعات حەوتی ئاڤا خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا دەباتەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژنامەنووسەكەی گەرمیان بەكەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازاد کرا






