
محەمەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست
ئاڤا نیوز
پارێزگاری واست، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە ئەنجوومەنی پارێزگا دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، زیاتر 70 کەس گیانیان لەدەست داو دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
پەیامی فەرمی: محەمەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست لە پەیامێکدا کە ئاراستەی خەڵکی پارێزگاکەی کردووە، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی گەڕاندەوە بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی ئەو قوربانیانەی کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەم دواییەدا گیانیان لەدەستدا، وەک هەڵوێستێک بۆ دڵدانەوەی کەسوکاری قوربانیان.
دەقی پەیامەکەی پارێزگاری واست
خەڵکە بەڕێز و خۆشەویستەکەمان
کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان
وەک ڕێزێک بۆ خوێنی شەهیدان، چونکە ئەوان پێویستیان بە هەڵوێستێکە کە بەشێک لە برینە قووڵەکانیان سارێژ بکات و وەک وەفایەک بۆ ئەوان و بۆ خەڵکی ئەم پارێزگایە کە بە چاو و ئارەقەی نێوچەوانم خزمەتم کردووە و لە هیچ ساتێکدا درێغیم نەکردووە، بە شانازییەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەش بە ئەنجوومەنی پارێزگای واست دەکەم و لەلایەن ئەنجوومەنە بەڕێزەکەوە پەسەند کرا."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






