دوای ڕاگرتنی لەلایەن تورکیاوە، دوو ڕێگای جێگرەوە بۆ هەناردەی نەوتی عێراق پێشنیاز دەکرێت
- هەواڵ
- 24 تەممووز

دیمەنی کێڵگەیەکی نەوتی عێراق. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوای بڕیارەکەی ئەنقەرە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی هەناردەی نەوت لەگەڵ بەغدا، پێشنیازییان بۆ وەزارەتی نەوت کردووە هێڵەکانی سعوودیە و سووریا کارا بکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لەئێستادا عێراق زۆرینەی ڕەهای نەوتەکەی لەڕێگەی بەندەری بەسرە و ئاوی کەنداوەوە هەناردەی دەرەوە دەکات، بوونی تاکە سەرچاوەیەکیش بۆ هەناردەی نەوت وەک مەترسی بۆ سەر عێراق دادەنرێت، 20ـی ئەم مانگەش سەرۆکی تورکیا بڕیاریدا لە ساڵی داهاتووەوە ڕێککەوتنی گواستنەوەی نەوتی "کەرکووک - جەیهان" کۆتایی پێبهێنێت، ئەوەش مانای وایە ئەنقەرە داوای ڕێککەوتنێکی نوێی نەوتی لە عێراق دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەلی ئەلمشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی عێراق یەکێک لە دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوتی لەدەستداوە، بۆیە بڕیارەکەی ئەنقەرە بە زیانی گەورە بۆ وڵات لەقەڵەم دەدرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش پێشنیازییان بۆ وەزارەتی نەوت کردووە وەک ڕێگای جێگرەوە هەردوو هێڵی گواستنەوەی نەوت لەڕێگەی سعوودییە و سووریاوە کارابکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری دەڵێت، هەرچەندە بڕیارەکەی ئەنقەرە کاریگەری نەرێنی لەسەر عێراق نابێت بەهۆی ئەوەی دوو ساڵە هەناردەی نەوت لەڕێگەی تورکیاوە ڕاگیراوە، بەڵام پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات پێویستی بەوەیە ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ بکەن بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوولا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






