یونیسێف: گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی غەززە بوونەتە ئامرازێکی دانوستاندن
- هەواڵ
- 24 تەممووز

دایک و منداڵەکەی کە وەک دەردەکەوێت بەهۆی بەدخۆراکییەوە لە دۆخێکی تەواو سەختدایە و مەترسی لەسەر ژیانی دروست بووە
ئاڤا نیوز
دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە وێرانە و ڕێکخراوە مرۆییەکانیش هۆشداریی سەبارەت بە برسێتییەکی ڕاستەقینە دەدەن، بەتایبەت ئەو بەدخۆراکییەی کە ڕووبەڕووی منداڵانی غەززە بووەتەوە.
وێنە گەورەکە: دۆخی کەرتی غەززە تا دێت بەرەو خراپبوون دەچێت و جیا لە بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتەکە، خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی بەدخۆراکییەکی تووند بووەتەوە، بەگوتەی وتەبێژی یونیسێف، گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ماوەی 78 ڕۆژە بە تەواوی وەستاوە.
لێدوانی فەرمی: کازم ئەبو خەڵەف، وتەبێژی سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان (یونیسێف) لە لێدوانێکیدا بۆ سکای نیوز عەرەبی ڕایگەیاند، بەیاننامەکان بەس نین و نابن، دەبێت بگۆڕدرێن بۆ فشاری ڕاستەقینە کە ببێتە هۆی کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەت و کۆتاییهێنان بە خوێنڕشتنی منداڵ لە غەززە.
هاوکات: هۆشداری دا لەوەی کە هاوکارییەکان بوونەتە ئامرازێکی دانوستاندن، بەو پێیەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دابینکردنی هاوکارییەکانی بەستووەتەوە بە دانوستاندنە سیاسییەکانەوە، ئەم هەنگاوەشی بە کارێکی هەڵە وەسف کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی مردنی ژمارەی منداڵان بەهۆی کەمی خۆراکەوە، وتەبێژەکەی یونیسێف ئامارێکی شۆکهێنەر باس دەکات بە جۆرێک، "ئێستا هەزاران منداڵ ڕووبەڕووی بەدخۆراکی بوونەتەوە و ڕۆژانە 28 منداڵ گیان لەدەست دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






