
پۆلیسی هیندستان لە شوێنی ڕووداوەکە
ئاڤا نیوز
ڕۆژی پێنجشەممە، دەسەڵاتدارانی هیندستان دەستبەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەیەکی ساختە و دەستگیرکردنی کەسێکیان ڕاگەیاند کە خۆی وەک باڵیۆز نیشاندابوو بە مەبەستی فریودانی خەڵک و وەرگرتنی پارە لێیان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی ئەسۆشیەتت پرێس لە زاری پۆلیسی ویلایەتی ئۆتار برادیشی هیندستان بڵاوی کردەوە، لە ناو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون دەستیان بەسەر باڵیۆزخانەیەکی ساختەدا گرتووە و کەسێکیان دەستگیرکردووە کە خۆی وەک باڵیۆز نیشانداوە، بەڵێنی بە خەڵکی ناوچەکە داوە کە کاریان لە دەرەوەی وڵات بۆ بدۆزێتەوە لە بەرامبەر ئەوەدا بڕە پارەیەکی پێ بدەن.
لەلایەکی دیکە: پۆلیسی ناوچەکە بڵاوی کردەوە، تۆمەتبارەکە ناوی هارشڤاردان جەین تەمەن 47 ساڵە و خۆی وەک باڵیۆز نیشانداوە، لە ناو باڵیۆزخانە ساختەکە چەندین وێنەی ئەو کەسە لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان دۆزیوەتەوە کە ژیریی دەستکرد دروستکراون.
زانیاریی زیاتر: پۆلیس مۆری ساختەی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان و زیاتر لە 30 وڵاتی دیکە، چوار ئۆتۆمبێل کە تابلۆی دیپلۆماسی ساختەیان لەسەر بووە لەگەڵ 52 هەزار و 95 دۆلار و دراوی بیانی دیکەی دەست بەسەردا گرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





