
محەمەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری پێشووی واست. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
پارێزگاری پێشووی واست، زانیاریی مەترسیدار لەبارەی دۆخی پارێزگاکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، پیلانێک لە ئارادا بووە بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنیی پارێزگاکە و دووبارەکردنەوەی سیناریۆی ساڵی 2019.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم قسانەی پاریزگاری واست دوای کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت دێت، کە تێیدا دەیان کەس گیانیان لەدەست دا. دوای پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی، ئەنجوومەنی پارێزگاکە بە زۆرینەی دەنگ قبووڵی کرد و هادی مەجید گزاری وەک پارێزگاری نوێی واست هەڵبژارد.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: محەمەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری پێشووی واست لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرای کرد، زانیاریی وردی لەبەردەستە كە زیاتر لە 500 کەس لە پارێزگای ناسرییە هاتوونەتە ناو شاری کوت بۆ "دروستکردنی پشێوی، سووتاندنی تایە، داخستنی شەقامەکان و هێرشکردنە سەر فەرمانگەکانی دەوڵەت".
پارێزگاری پێشووی واست گوتیشی: "ویسترا سیناریۆی ساڵی 2019 دووبارە بکرێتەوە تا نائارامی بگوازرێتەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەش".
لەلایەکی دیکەوە: پارێزگارە دەستلەکارکێشاوەکەی واست جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ پاراستنی شارەکەیەتی و ڕێگریکردنە لەو کەسانەی دەیانەوێت خوێنی خەڵک بقۆزنەوە بۆ مەرامی سیاسی و بەشبەشێنە. لەم بارەیەوە گوتی: "ڕێگە بە نەفسنزمەکان نادەین بازرگانی بە خوێنی خەڵکەوە بکەن یان جارێکی تر بەشبەشێنە بکەن."
ئەمەش بزانە: مەیاحی لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد دەستبەرداربوونی لە پۆستەکەی بۆ ئەوە بووە دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچێت و پارێزگاری لە سەقامگیریی واست بکات، نەک خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی.
باکگراوند: لە تشرینی 2019، هاووڵاتیانی شارەكانی عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزاری، هەلی کار و کۆتاییهێنان بە گەندەڵی خۆپێشاندانی گەورەیان ئەنجام دا. لە پارێزگاکانی واست و بابل هێرشیان كردە سەر بارەگا حیزبی و حکومییەکان و ماڵی بەرپرسانیان سووتاند، لە بەرامبەریشدا هێزە ئەمنییەكان تووندوتیژانە دەیان كەسیان لێ كوشتن و هەزاران كەسیشیان بریندار كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن






