عێراق: تا 2030 بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر دەگەیێنینە 12 هەزار مێگاوات
- ژینگە
- 24 تەممووز

سۆڵەر پانێڵ کە لە ڕێگەیەوە کارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دەهێنرێت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، لەپاڵ پلانی وەبەرهێنانی غاز و کەمکردنەوەی بەهەدەردانی ئەو غازەی لەگەڵ بەرهەمهێنانی نەوت دەسووتێت، پلانی ئەوەشیان هەیە تا ساڵی 2030 بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بگەیێنە 12 هەزار مێگاوات.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام، وڵات پێویستی بە 50 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام توانای کرداری ئێستای وەزارەتەکە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا نزیکەی 29 هەزار مێگاواتە، ئەویش ئەگەر هیچ کێشەیەکی وەک دابینکردنی غاز، تێکچوونی وێستگەکان و هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا دروست نەبێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی معارج، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دابەشکردن بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێبووەوە خواستی ئەوەی هەیە تا ساڵی 2030 بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە بۆ دوو بەرامبەری ئێستا زیاد بکرێت، بۆیە عێراقیش کار لەسەر ئەو بابەتە دەکات و دەیەوێت ژێرخان، یاسادانان و ژینگەی وەبەرهێنان بۆ ئەم بوارە باشتر بکات، بەتایبەتیش کە لەبواری سوود وەرگرتن لە تیشکی خۆر و با، عێراق خاوەن توانایەکی زۆرە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەچوارچێوەی فراوانکردنی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر، دەیانەوێت تا ساڵی 2030 بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بگەیێنە 12 هەزار مێگاوات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت لە قۆناغی کۆتاییدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای زیاتر لە سەدەیەک جۆرێکی دەگمەنی پڵنگ لەدایک دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی نەبوونی متمانە وەزیری بەرگریی ئەمریکا پلە بەرزکردنەوەی ژەنەڕاڵێکی ڕاگرتووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چین ڕۆبۆت دەکاتە پۆلیسی هاتووچۆ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەڵەکچی لە کۆلێژی ئیمام ئەعزەم یەکەمی سەر بەشەکەی دەبێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک بۆ خانمان؛ ئەم ڤیتامینانە بخۆن و خۆتان لە نەخۆشی بەدوور بگرن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەش مانگدا زیاتر لە 27 هەزار دۆنم ڕەز و باغ و دارستان سووتاون
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکانی مەهاباد و بۆکان دەدرێت
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووبارێکی گەورەی ناسریە دەبێتە گۆماو