
نەورەس عیسا، پەلەمانتار و بەربژێر بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
خانمە پەرلەمانتارێکی عێراق هەڕەشە لە بەڕێوەبەری ناحییەیەک دەکات و پێی دەڵێت، "ئەوەی کەمتەرخەمی بکات دەیخەمە ژێر پێڵاوەکانمەوە و پێڵاو دەکەمە سەری"، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
چیرۆکی سەرەکی: خانمە پەرلەمانتارێکی عێراق لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بەڕێوەبەری ناحیەیەک دەڵێت "پێڵاو دەخەمە سەرت" ئەمەش کاردانەوەی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە.
بینراو و بیستراو: لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، خانمە پەرلەمانتار "نەورەس عیسا" کە ئەندامە لە لیژنەی دەستپاکی عێراق، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە تووڕەیی بە دەنگێکی بەرز و دوور لەهەموو پرەنسیپێکی فەرمیی، هێرش دەکاتە سەر بەڕێوەبەری ناحییەی عوزێم و دەڵێت، "ئەوەی کەمتەرخەمی بکات دەیخەمە ژێر پێڵاوەکانمەوە و پێڵاو دەکەمە سەری" ئەویش پێی دەڵێت، عەیبە ئەو شێوازی گفنۆگۆکردنە، خانمە پەرلەمانتارەکە جارێکی دیکەش دووبارەی دەکاتەوە و دەڵێت، "وەرە بۆ نووسینگەکەم".
لەپەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا بەڕێوەبەری ناحیەکە هەوڵدەدات پابەندبوونی خۆی بە ڕێکارە یاساییەکانەوە ڕوون بکاتەوە، بەڵام خانمە پەرلەمانتارەکە بە شێوازێک لەگەڵیدا قسە دەکات کە پڕە لە سووکایەتیکردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو خانمە پەرلەمانتارە خەڵکی پارێزگای دیالەیە و هەر لە بازنەی عوزێم و دەوروبەری بووەتە پەرلەمانتار، ئێستاش هەر لەسەر پارێزگای دیالە خۆی بەربژێر کردووەتەوە.
کاردانەوەکان: بڵاوبوونەوەی ئەم تۆمارە دەنگییە کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتووەتەوە و زۆرینەی ڕای گشتی ڕەخنەی تووندیان لێ گرتووە و پێیان وایە بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە و سووکایەتیکردن بە فەرمانبەرێکی حکومی، پێشێلکارییەکی ئاشکرایە و لەگەڵ پێگەی نوێنەرایەتیی خەڵکدا ناگونجێت.
لەلایەکی دیکەوە: چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە هەرچەندە بەرگریکردن لە مافی هاووڵاتییان ئەرکی سەرەکیی پەرلەمانتارانە، بەڵام ئەم ئەرکە نابێت ببێتە پاساو بۆ زمانزبریی و تێپەڕاندنی سنوور، ئەم ڕووداوەش وەک نموونەیەک لە "نمایشەکانی هەڵبژاردن" سەیر دەکرێت کە هەندێک لە پاڵێوراوەکان بۆ ورووژاندنی سۆزی دەنگدەران پەنای بۆ دەبەن، تەنانەت ئەگەر لەسەر حیسابی بنەما ئەخلاقی و یاساییەکانیش بێت.
پەیوەست بەم بابەتە: ئێوارەی دوێنی پێنجشەممە ئەو خانمە پەرلەمانتارە داوای لێبووردنی کرد لە بەکارهێنانی وشەی "پێڵاو" و دەڵێت، "من ئەو ئازایەتی و جورئەتەم تێدایە کە داوای لێبووردن بکەم و بڵێم من هەڵەم کرد، جار جاریش مرۆڤ دەروونی بەدەست هەندێک بابەتەوە ناڕەحەت دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





