دوای کوژرانی زیاتر لە هەزار کەس لە سوەیدا، ڕێککەوتنی لایەنە سووریەکان جێبەجێ دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 تەممووز

دیمەنی چەکدارانی سووریا لە سوەیدا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، پێش ئەوەی حکومەتی سووریا و دروزەکان لەسەر چەند خاڵێک ڕێک بکەون، نزیکەی 1400 کەس لە پارێزگای سوەیدا کوژراون، کە زۆربەیان لە پێکهاتەی دروزن.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بەڵگەنامەکانی ڕوانگەی سووری، لە سەرەتای گرژییەکانی سوەیداوە لە 2025-07-13ـەوە، هەزار و 386 کەس کوژراون، لەنێویاندا 386 هاووڵاتیی سڤیل هەن، 238 کەسیان لەلایەن چەکدارانی سەر بە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سووریاوە گوللەبارن کراون.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی بەشێک لەمیدیا عەرەبییەکان، دوای ئەوەی هێزەكانی حکومەتی سووریا لە ژێر فشاری هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای ئیسرائل لەشاری سوەیدای دروزنشین لە باشوری ئەو وڵاتە كشانەوە، هەڵمەتێكی كۆچی فراوانی خێڵی بەدەوی، کە خێڵێکی سوونیی سوەیدان، لەو ناچەیە لەترسی تۆڵەسەندنەوەی دروزەكان دەستپێكرد، گرووپە چەکدارەکانی دروزیش کۆمەڵکوژییان بەرامبەر زیاتر لە 200 ژن و منداڵانی خێڵەکە ئەنجامداوە، بەڵام ڕوانگەی سووری دوای پشتڕاستکردنەوەی زانیاری و شایەتحاڵەکان، تەنیا کوژرانی سێ کەسی لە خەڵکی بەدەوی تۆمار کردووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دوای ئەو ڕێککەوتنەی کە لەنێوان حکومەتی سووریا و ئیسرائیلدا بە نێوەندگیریی ئەمریکا ئەنجامدرا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان عەشایەرە بەدەوییەکان و چەکدارە دروزەکان، چەند پێشێلکارییەکی سنووردار ڕوویانداوە هیچ زیانێکی گیانیش تۆمارنەکراوە.
خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەن:
1- لایەنی ئەمریکی، ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە دەگرێتە ئەستۆ.
2- کشانەوەی هەموو چەکدارانی خێڵی بەدەوی و هێزەکانی ئاسایشی گشتی بۆ دەرەوەی گوندە دروزنشینەکان.
3- دروزییەکان هەموو گوندەکان کێوماڵ دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ هێزێکی خێڵەکی و حکومەتی دیمەشقی تێدا نییە.
4- پێکهێنانی ئەنجوومەنی خۆجێیی لە خەڵکی سوەیدا بۆ ئەوەی ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بگرنە ئەستۆ.
5- پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدۆکیومێنتکردنی پێشێلکارییەکان، ڕاپۆرتەکانی بۆ لایەنی ئەمریکی بەرز دەکاتەوە.
6- داماڵینی چەک لە قونەیترە و دەرعا، و پێکهێنانی لیژنەی ئەمنیی خۆجێیی لە خەڵکی ئەو ناوچانە، بە مەرجێک خاوەنی چەکی قورس نەبن.
7- ڕێگە نادرێت هیچ ڕێکخراوێک یان دامەزراوەیەکی سەر بە حکومەتی سووریا بچێتە ناو سوەیداوە و تەنها ڕێگە بە ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





