
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
فوئاد حوسێن و عەباس عێراقچی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران پرسی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ غەززە تاوتوێ کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 26ـی 7ـی 2025، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عەراقچی، هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێگەیشت. لە دیدارەکەدا لە پێشهاتەکانی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەوروپا، ئاستەنگەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی تاران لەگەڵ واشنتن و دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە باس کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، هەردوولا باسیان لە دانوستاندنە بەردەوامەکانی نێوان نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی (بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا) کرد کە ئێستا لە تورکیا بەڕێوەدەچن، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان قسەکردن بوو لەمەڕ بەربەستەکانی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران.
لەلایەکی دیکە: بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان باس کردن بوو لە دۆخی کەرتی غەززە، هاوکات جەختیان لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیاندنی بەپەلەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی کەرتەکە کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






