سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان: تەنیا وشەکان ناتوانن خەڵكی غەززە تێر بکەن
- هەواڵ
- 26 تەممووز

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت و هۆشدارییەکانیش لەمبارەیەوە زیاتر دەبن. لەم چوارچێوەیەدا، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی دەستبەجێ و بێ بەربەست بۆ کەرتەکە دەکات.
وێنە گەورەکە: ماوەی 21 مانگە جەنگ بەرۆکی کەرتی غەززەی گرتووە و سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکان، هێشتا ئاگربەستێکی هەمیشەیی بەدی نەهاتووە. ڕێگرییەکانی ئیسرائیل لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان، نیگەرانیی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە و داواکارییەکان بۆ ڕێگەدان بە گەیاندنی هاوکاری بۆ ناوچەکە زیاتر بوون.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ''ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات، قەیرانێکی ئەخلاقییە و ویژدانی جیهان دەخاتە بەرپرسیارێتییەوە. تەنها وشەکان ناتوانن منداڵە برسییەکانی غەززە تێر بکەن و خۆراکیان پێ بدەن.''
گۆتێرێس وتیشی، پێویستە کار بۆ ئاگربەستێکی دەستبەجێ و هەمیشەیی و ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوەکان بکرێت، هاوکات جەختی لە گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بە شێوەیەکی خێرا و بێ بەربەست کردەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو برسێتی و بەدخۆراکییەی ئیسرائیل بەسەر کەرتەکەیدا سەپاندوویەتی، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە لە نەخۆشخانەکان، گەیشتووەتە 115 کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






