حەماس وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: ئاگربەستمان دەوێت بەڵام هیچ پێشنیازێکمان پێنەگەیشتووە
- هەواڵ
- 26 تەممووز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دەداتەوە و دەڵێت، ''جێی سەرسوڕمانە کە [ترەمپ] پێی وایە حەماس ئاگربەستی ناوێت، چونکە ئێمە هیچ پێشنیازێکمان بۆ نەهاتووە.''
چی ڕووی دا: دانوستاندنەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس پێشکەوتنیان بەخۆیەوە نەبینیووە، بەهۆی ئەمەشەوە بۆ یەکەمجار دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا دەڵێت، حەماس نایەوێت ڕێککەوتن لەبارەی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی دیلەکان بکات، بەڵکوو مردنی دەوێت، بۆیە پێم وایە ئەو بزووتنەوەیە دەڕووخێت.
لێدوانی فەرمی: تاهر نونو، فەرماندەی باڵای حەماس ڕایگەیاند، هیچ پێشنیازێک بۆ ئاگربەستی غەززەیان لە لایەنی بەرانبەر و لەلایەن نێوەندگیرەکانەوە پێنەگەیشتووە ئێمە هەوڵی خۆمان بۆ ئاگربەست داوە.
فەرماندە باڵاکەی حەماس ستایشی ڕۆڵی نێوەندگیرەکان دەکات و دەڵێت، قەتەر و میسر هەوڵی زۆر دەدەن بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن. هاوکات تاهر نونو ئامادەیی بزووتنەوەی حەماس بۆ دانوستاندن و کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە دەردەبڕێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بزووتنەوەی حەماسی بەوە تۆمەتبار کرد، کە نایەوێت ڕێککەوتن لەبارەی ئازادکردنی دیل و بارمتەکان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





