
کۆڵبەرانی کورد بۆ ساتێک پشوو دەدەن- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژرا. لە دوای جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کوژرانی کۆڵبەرەکان زیاتر بووە و لە یەک هەفتەدا پێنج کۆڵبەر کوژراون.
چیرۆکی سەرەکی: بەرزان ساڵحی 38 ساڵ کە خەڵکی شاری بانەیە و لە ناوچە سنوورییەکانی هەنگەژاڵی بانە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێران تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە. ئەو خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.
لێدوانی فەرمی: لاوێن ئەمانی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆڵبەرنیوز، بە ئاڤامیدیای گوت: لە دوای جەنگی ئێران و ئیسرائیلەوە ژمارەی کوژرانی کۆڵبەرەکان و گوشار لەسەر کۆڵبەرەکان زیادی کردووە.
- هەندێ لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرەکان تۆمەتبار دەکەن کە چەک و چۆڵ دەبەنە نێو ئێرانەوە.
لەلایەکی دیکەوە: کامەران غەزەنفەری، پەرلەمانتاری کورد لە ئێران ڕۆژی 18-7-2025 وتی، کۆڵبەرەکان کەلوپەلی سەربازی و درۆن هاوردە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز کە گرنگیی بە پرسی کۆڵبەران دەدات، لە دەسپێکی ساڵی 2025ەوە تاوەکو ئێستا 39 کۆڵبەر بە هۆکاری جیاواز لە سنوورەکانی پارێزگاکانی کرماشان، سنە و ورمێدا بەهۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






