
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی حکومیی عێراقی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ڕەتکردنەوەی سەردانێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن دەکەن و جەختی کردەوە کە هەر لە بنەڕەتدا داوایەکی فەرمی بۆ ئەو سەردانە پێشکەش نەکراوە و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا ئاسایین.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم ڕوونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندندا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە گوایە ئەمریکا بەهۆی بوونی چەند دۆسیەیەکی سیاسی و ئەمنیی هەڵپەسێردراوەوە، ئامادە نییە پێشوازی لە سوودانی بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی حکومی کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە ڕایگەیاند: "قسەکردن لەسەر ڕەتکردنەوەی سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپەوە بە هیچ شێوەیەک ورد نییە، هەروەها لە بنەڕەتدا هیچ داوایەکی فەرمی لەلایەن عێراقەوە بۆ سەردانیکردنی واشنتن لە ماوەی ڕابردوودا پێشکەش نەکراوە."
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕوونیکردەوە، "پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و ئیدارەی ترەمپ بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن و پەیوەندیی بەردەوام لە ئاستە جیاوازەکاندا هەیە." هەروەها ڕایگەیاند کە "سەردانیکردنی سوودانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان ئێستا لەنێو کارنامەی کارەکانیدا نییە، بۆیە ناتوانرێت باس لە ڕەتکردنەوەیەکی پێشوەختە بکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






