بەهۆی تەشەنەکردنی ئاگری دارستەکانی تورکیا سەدان کەس ماڵەکانیان چۆڵدەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 تەممووز

ئاگر بەرۆکی دارستانەکانی ناوچەی گورسو و کەستەل لە پارێزگای بۆرسەی تورکیایی گرتووەتەوە
ئاڤا نیوز
ماوەی پێنج ڕۆژە ئاگر بەرۆکی دارستانەکانی ناوچەی گورسو و کەستەل لە پارێزگای بۆرسەی تورکیایی گرتووەتەوە، بەهۆی تەشەنەکردنی ئاگرەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی سنوورەکە چۆڵکران و خەڵکەکەی گوێزراونەتەوە بۆ ناوچەی سەلامەت.
چیڕۆکی سەرەکی: ماوەیەکە چەندین دارستانی ناوچەی جیاجیای تورکیا گڕیان گرتووە، دارستانی شارۆچکەکانی گورسو و کەستەل لە پارێزگای بۆرسەی تورکیا ماوەی چەند ڕۆژیەک دەسووتێت، شەوی ڕابردوو ئاگرەکە زۆر زیاتر تەشەنەی سەند و بەهۆیەوە چەندین گوند چۆڵکراون و بەهۆی بەهێزی با و خێرایی تەشەنەسەندنی مەترسی لەسەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە دروستبووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تیمەکان بەرگری شارشتانی لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگر و کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بورسە،ئاگرەکە بەهۆی خێرایی با زۆر زیاتر تەشەنەی سەندووە و ڕووبەرێکی زۆری گرتووەتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: قایمقامیەتی بورسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەزار و 765 کەس لە گوندەکانی باکووری ڕۆژهەڵات بە سەلامەتی چۆڵکراون، لەکاتێکدا زیاتر لە هەزار و 100 ئاگرکوژێنەوە بەرەنگاربوونەوەی بڵێسەی ئاگرەکە بوون بەهۆی سووتانی دارستانەکانی دەوروبەری، ڕێگای خێرا کە بورسا بە ئەنقەرەی پایتەختەوە دەبەستێتەوە داخران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






