لە بەغدا ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و ژمارەیەک چەکدار دروستدەبێت؛ بریندار هەیە
- هەواڵ
- 27 تەممووز

دیمەن سەربازییەکانی سوپای عێراق لە بەغدا
ئاڤا نیوز
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەغدا و لەکاتی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری یەکێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتووکاڵ، ژمارەیەک چەکدار دەوری باڵەخانەکە دەدەن، دواتریش هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ دەگاتە شوێنەکە و شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروستدەبێت، لە ئەنجامیشدا ژمارەیەک کارمەندی پۆلیس برینداربوون و 14 چەکداریش دەستگیرکران.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەندین ساڵە هۆشداری بە حکومەتی عێراق دراوە کە بەردەوامی مانەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و بوونی گرووپی چەکداری جیاواز، هەڕەشەیە بۆسەر سەروەری توانای دەوڵەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایش و جێبەجێکردنی یەک سیاسەتی دەرەوە، پێشتریش سەرۆکوەزیران ڕایگەیاندبوو، ڕێگە بەهیچ گرووپێک نادەن باز بەسەر بڕیاری دەوڵەتدا بدات بۆ هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ لە یەکێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتووکاڵ لە بەشی کەرخی بەغدا و لەگەڵ دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری نوێی فەرمانگەکە پێشهاتێکی مەترسیدار ڕوویداوە، بەجۆرێک لەکاتی کۆبوونەوەی فەرمانگەدا گرووپێک چەکداری دەوری فەرمانگەکەیان داوە و ئەوەش ترسی لەلای فەرمانبەران دروستکردووە و پەیوەندییان بە هێزە ئەمنییەکانەوە کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دواتریش هێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵی و فریاکەوتنی کەرخ چوونەتە شوێنەکە و لەلایەن ئەو چەکدارانەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکراوە، لە دەرئەنجامیشدا ژمارەیەک کارمەند و ئەفسەری هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، هاوکات 14 چەکداریش دەستگیرکران و گەڕانیش بەدوای چەکدارەکانی دیکە بەردەوامە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت، چاوپۆشی لە هیچ لایەنێک ناکەن بیەوێت بەهێز خۆی بسەپێنێت و هەڕەشە لەسەر دەوڵەت دروستبکات، بۆ پاراستنی ئارامیش ئەرکی خۆیان بەوپەڕی تواناوە جێبەجێ دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکەی کەرخ پێکهێنراوە، تا بزانرێت چۆن هێزێکی چەکدار بەبێ فەرمان و ڕەزامەندیی فەرمی، جوڵەی پێکراوە و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی باڵەخانەیەکی داوە و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە و دەرکەوتووە سەر بە لیواکانی 45 و 46ی حەشدی شەعبین و ئێستا دەستگیرکراون، دواتریش ڕێکاریان لە دژ دەگیرێتەبەر.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی زانیارییەکان ئەندامەکانی هەرسێ لیوای 45 و 46 و 47ی حەشدی شەعبی، سەر بە گرووپی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقین و ئەو گرووپە چەکدارییەش لە لیستی سزاکانی ئەمریکا دایە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






