
دیمەنی ئۆتۆمبێلەکانی دژتیرۆری عێراق لەکاتی چوونیان بۆ بەغدا. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
دوای پێکدادانە چەکدارییەکەی ئەمڕۆی بەغدا، بۆ هەر ئەگرێکی لە ناکاو هێزێکی دەزگای دژەتیرۆر بەرەو ناوچەکانی باشووری بەغدا جووڵەی پێکرا.
چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا و لەکاتی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری یەکێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، ژمارەیەک چەکدار دەوری باڵەخانەکە دەدەن، دواتریش هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ دەگاتە شوێنەکە و شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوە لەنێوان هەردوولادا دروستدەبێت، لە ئەنجامیشدا ژمارەیەک کارمەندی پۆلیس برینداربوون و 14 چەکداریش دەستگیرکران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە ڕاگەیاند "لەبەر ئەگەری هەر دۆخێکی لەناکاو، هێزێکی دەزگای دژەتیرۆر جووڵەی پێکراوە بۆ شوێنی ئەو ڕووداوەی کە پێکدادانەکانی تێدا ڕوویدا لە باشووری بەغدا."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر ڕووداوەکانی باشووری بەغدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی 14 چەکداری ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتەکە "لە چوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەو ڕووداوەی کە بەیانی ئەمڕۆ لەناو یەکێک لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ لە ناوچەی کەرخ ڕوویدا، ڕایدەگەیەنین کە ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی تا ئێستا دەستگیرکراون بۆ 14 کەس بەرزبووەتەوە، کە لە هێرشە چەکدارییەکەدا تێوەگلاون."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






