کێبڕکێی نێوان مالیکی و سوودانی تووند دەبێت؛ ئەمشەو پارێزگاری نوێی بەغدا هەڵدەبژێردرێت
- عێراق
- 27 تەممووز

کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی و نووری مالیکی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ماوەی هەفتەیەکە بەغدا بێ پارێزگارە، بڕیارە ئەمشەو ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا کۆ ببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ، کێبڕکێی بەهێز لەنێوان نووری مالیکی و محەممەد شیاع سوودانی هەیە. هەریەکە و دەیەوێت پارێزگاری نوێ سەر بە لیستەکەی ئەو بێت.
چی ڕوویدا: عەبدولموتەڵیب عەلەوی، پارێزگاری پێشووی بەغدا کە سەر بە نوری مالیکی بوو، ئەندامەکانی ئەنجوومەنەکە کە سەر بە سوودانین هەوڵێکی زۆریان دا و دووریان خستەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی وتیان دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی پارێزگا نایاسایی بووە گەڕایەوە سەر پۆستەکەی، هەفتەی ڕابردوو وتیان تەمەنت هەڵکشاوە و دەبێت خانەنشین بیت، خانەنشینیان کرا. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ئیمزای لەسەر خانەنشیبوونەکەی کرد.
بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن بێت ئەم پۆستە بۆ مالیکییە، بەڵام سوودانی هەوڵێکی زۆر دەدات پۆستەکە بۆ ئەو بێت، بۆیە ئەمشەو شەوێکی یەکلاکەرەوە دەبێت لەنێوان هەردوولا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نووری مالیکی، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی کاندید کردووە بۆ پۆستی پارێزگاری بەغدا. سوودانیش زولفەقار فەیاز، خزمی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کاندید کردووە بۆ پۆستەکە.
لێدوانی فەرمی: سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ڕایگەیاند، ئەوەی پۆستەکە یەکلایی دەکاتەوە سوننەیە. ئەندامە سوننەکانی ناو ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا دەنگ بەکێ بدەن ئەوە دەبێت بە پارێزگار بەتایبەتیش ئەندامەکانی حیزبی تەقەدومی حەلبووسی.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەم دواییانە نێوانی سوودانی و حەلبووسی بەجۆرێکە کە هیچ کێشەیەکیان نییە، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە چاوەڕوان دەکرێت کاندیدەکەی سوودانی دەربچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





