دوای ڕووداوەکەی کوت؛ عێراق ڕێوشوێنی نوێ بۆ بەهێزکردنی بەرگریی شارستانی ڕادەگەیەنێت
- عێراق
- 27 تەممووز

دیمەنی دوای سووتانی مۆڵەکەی کوت. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای ڕووداوەکەی کوت، ڕێنمایی نوێ بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گشتگیر بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی وەڵامدانەوەی بەرگریی شارستانی دەردەکات.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 27-7-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی خێرای پارێزگارەکانی کرد بۆ تاوتوێکردنی ڕێوشوێنی سەلامەتی گشتی و بەرگریی شارستانی. ئەم بڕیارانەش لە کۆبوونەوەکە دران، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی دڵتەزێن و ئاگرکەوتنەوە لە دامەزراوە گشتی و تایبەتەکاندا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سوودانی، لە کۆبوونەوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر پێویستیی گرتنەبەری ڕێکاری کاریگەر کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتی هاوشێوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە یاسای بەرگریی شارستانی میکانیزمی ڕوونی داناوە، بەڵام هەمووارە نوێیەکانی کە لە تەمموزی 2023 پێشکەش کراون، هێشتا لە پەرلەمان ماونەتەوە.
سەرۆکوەزیران داوای لە پارێزگارەکان کرد کە لیژنەکانی بەرگریی شارستانی بخەنە پێشینەی کارەکانیان و ڕێگە نەدەن بە سەرپێچییەکان کە دەبنە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی بێتاوان، جەختیشیکردەوە کە پارێزگار بەرپرسی یەکەمی جێبەجێکارە لە پارێزگاکەیدا.
چی ڕوویدا: لە چوارچێوەی بڕیارە نوێیەکاندا، حکومەت چەندین ڕێوشوێنی ناچاریی ڕاگەیاند، لەوانە:
- کردنەوەی خولی ڕاهێنان لەسەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی وەک مەرجێک بۆ پێدانی مۆڵەت.
- ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنانی کردارەکی بۆ تیمەکان.
- بەرهەمهێنانی کورتە فیلمی هۆشیاری بۆ میدیاکان و ناچارکردنی کەرتی تایبەت (زانکۆ، کۆمپانیا و چێشتخانەکان) بە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی سەلامەتییەوە.
- بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەی تایبەت لە پارێزگاکان بە سەرۆکایەتی پارێزگار بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاساکە و داخستنی هەر شوێنێکی سەرپێچیکار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوانەی حکومەت دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی چوارشەممە، 16ی تەمموز، ئاگرێکی گەورە لە سەنتەرێکی بازرگانیی گەورە لە شاری کوت کەوتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 70 کەس، لەنێویاندا ژن و منداڵ. ئەم ڕووداوە وەک یەکێک لە کارەساتبارترین ڕووداوەکانی ئەمساڵ دادەنرێت و داواکاریی بەرفراوانی بۆ لێکۆڵینەوەی شەفاف و سزادانی کەمتەرخەمکارانی لێکەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن






