
دیمەنی ناوەوەی پەرلەمانی تورکیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا داوای لە فراکسیۆنەکانی کرد ناوی ئەندامەکانیان بنێرن، مەهەپە بەر لە هەموو پارتەکان ناوی ئەندامەکانی بۆ کۆمسیۆنەکە دیاری کرد، ناوی ئەندامانی دەم پارتیش دیاریکران، ئیی پارتی ڕەتی کردەوە ئەندامی لەو کۆمیسیۆنە هەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی بۆ دانانی نەخشەڕێگەی پرۆسەکە لە پەرلەمانی تورکیا بە 51 ئەندام پێکهێنرا، نوعمان کورتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا داوای لە فراکسیۆنەکان کرد ناوی ئەندامەکانیان بنێرن، تا 31ـی تەمموز کاتیان بۆ دانراوە.
زانیاریی زیاتر: مەهەپە وەک یەکەم پارت، ناوی ئەندامەکانی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان نارد، دەم پارتیش کە چوار ئەندامی دەبێت، ناوی ئەندامەکانی دیاریکردن کە پێکهاتوون لە؛ گولستان کڵچ، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، مێراڵ دەنش بێشتاش، پەرلەمانتاری ئەرزڕوم، سورحان ئۆڵوچ، پەرلەمانتاری ئەنتاڵیا، جێنگیز چیچێک، پەرلەمانتاری ئیستەنبووڵ.
ئیی پارتی کە دژی پرۆسەی ئاشتییە، ڕەتی کردەوە ناوی هیچ ئەندامێک بنێرێت و بەشداری لەو کۆمیسیۆنەی پەرلەمانی تورکیا بکات.
ژمارەکان وادەڵێن: کۆمیسیۆنەکە کە لە 51 ئەندام پێکدێت، ئەکەپە بە 21 ئەندام، جەهەپە بە 10 ئەندام، دەم پارتی و مەهەپە هەریەکەیان 4 ئەندام، و پارتی ئیی و یەنی یۆل هەریەکەیان 3 ئەندامیان دەبێت. هەروەها ئەو پارتانەی فراکسیۆنیان لە پەرلەمانی تورکیادا نییە، تەنیا یەک ئەندامیان لە کۆمیسیۆنەکەدا دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی 8 یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بکرێت و کۆمیسیۆنەکە دەست بە کارەکانی بکات، لە 2025-10-01 پەرلەمان کە پشووی تەواو دەبێت پرۆسەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسایەکە دەستپێدەکات و بە دەنگی 26 ئەندام پرۆژەکە پەسەند دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






