ماددەیەک هاوردهی کوردستان کراوە ڕێگری له سووتانى زۆر و تەقینەوەی ئۆتۆمبێل دهكات
- کوردستان
- 28 تەممووز
ئاڤا نیوز
خاون کۆمپانیایەک ماددەیەکی هێناوەتە هەرێمی کوردستان و دەڵێت ئەو ماددەیە ڕێگری لە تەقینەوەی تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل دەکات، بەرگریی شارستانیش هۆشداری دەدات لە مەترسی بەکارهێنانی ئەو مادەیە.
چیرۆکی سەرەکی: خاوەن کۆمپانیایەک مادەیەکی هێناوەتە هەرێمی کوردستان و بانگەشەی ئەوە دەکات کاتێک ئەو ماددەیە دەخەیتە ناو تانکی سووتەمەنی بەنزینخانە یان ئۆتۆمبێل، ڕێگری لە تەقینەوەی تانکی سووتەمەنییەکە دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەلی بالیسانی، خاوەنی ئەو کۆمپانیایە کە ماددەکەی هێناوە، بە ئاڤامیدیای گوت: ئەو ماددەیەم لە وڵاتی نەمسا هێناوە، ماددەکە ناوی ئەکسسە و دژی تەقینەوەیە، کاتێک ئەو ماددەیە دەخەیتە ناو تانکی سووتەمەنی ناهێڵێت ئەو تانکییە بتەقێتەوە تا ئەو کاتەی ئاگرکوژێنەوە دێت.
- ئەو کۆمپانیایەی ئەو ماددەیە بەکاردەهێنێت و گەرەنتی کردووە گرێبەستی لەگەڵ ناتۆ هەیە و لە زریپۆشی هەمەر و تانکی لیوۆپارد و لە هەموو بەنزینخانەکانی نەمسا و ئەڵمانیا بەکاردێت.
- ماددەکە ڕێژەی بەهەڵمبوونی بەنزین لە 33% کەم دەکاتەوە.
پەیوەست بەم بابەتە: ئەرسەلان مەولوود، خاوەن سێرڤسی ئۆتۆمبێل بە ئاڤامیدیای گوت: بەکارهێنانی ئەو بەرهەمە ترسناکە، دەبێت حکومەت ڕێگەپێدانی پێبدات ئینجا بەکاربهێنرێت.
- بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەهەڵمبوونی بەنزین زیاتر لە 12 ساڵە ژمارەیەک مادەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل و هیدرۆلیکمان هێناوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام هیچ ماددەیەک نیە ڕێگری لە سووتان بکات.
- هیچ ماددەیەک نیە گرەنتی ئەوە بکات ئۆتۆمبێل ئاگر نەگرێت، بەکارهێنان و تاقیکردنەوەی ئەو ماددەیە دەبێت بە مۆڵەتی فەرمی بێت و لەژێر چاودێری حکومەت بێت.
- ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دەرەوە هاوردە دەکرێن، بڕێکی زۆر کەم بەنزینی تێدایە و غازی تەبریدیش بەتاڵ دەکرێتەوە، ئەگەر ئەو ماددە گرنگە هەیە بۆ ئەوان بەکاری ناهێنن.
لەلایەکی دیکەوە: مقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤامیدیای گوت: هەر مادەیەک هاوردە دەکرێت دەبێت لەڕێگەی کوالێتی کۆنترۆل بێت و کۆمپانیاکانیش باوەڕپێکراو و فەرمی بن.
- ئێمە لەگەڵ ئەوە نین ئەو ماددەیە بەکار بێت، چونکە مۆڵەتی نیە و مەترسی ئەوەی لێدەکرێت بەکارهێنانی کارەساتی لێبکەوێتەوە.
- دەبێت ئەو لە وەزارەتی ناوخۆ و سامانە سرووشتییەکان مۆڵەت وەربگرێت.
- ئەگەر هەیە ئەو ماددەیە گازی ژەهراوی دەربدات، بۆیە دەبێت ئەو ماددەیە ڕێگەپێدانی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان وەربگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت