دادگای فیدراڵی لە کۆی 20 سکاڵا 19یانی ڕەتکردووەتەوە؛ نۆیان تایبەت بوون بە کوردستان
- هەواڵ
- 29 تەممووز

باڵەخانەی دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
لەدوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵیی لە سەرەتای ئەم مانگەدا، دادگاکە ئاراستەیەکی نوێی کارکردنی وەرگرتووە و پڕۆسەی بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکان سنووردارکردووە، 95%ی سکاڵاکانیشی ڕەتکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: لە 8ی ئەم مانگەوە کە دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن، وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی دەستبەکاربووە، دادگاکە حەوت دانیشتنی ئەنجامداوە و 20 سکاڵای تاوتوێ کردووە، لەو ژمارەیەش 19 سکاڵای ڕەتکردووەتەوە کە نۆیان تایبەتبوون بە هەرێمی کوردستان، تەنیا بڕیاری لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە یاسای باری کەسێتی داوە و ڕەتیکردووەتەوە بڕگەیەکی یاساکە دژی دەستوور بێت.
پێدراوە ڕاستەکان: دیارترین ئەو سکاڵایانەی دادگاکە لەماوەی سێ هەفتەدا ڕەتیکردوونەتەوە، بریتین لە سکاڵایەکی تایبەت بە ڕێککەوتنی نێوان کوەیت و عێراق، سکاڵای دژی ڕێککەوتنە غازییەکەی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان، سکاڵا دژی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان، سکاڵا دژی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: یاسین تەها، شارەزای کاروباری عێراق دەڵێت، هەموو قۆناغێکی ڕەوشی عێراق، ئەجێندا و ئامرازی تایبەت بە خۆی هەیە؛ دەشێت ئەکتەرە سیاسییەکان ئێستا چەکوشەکەی دادگایان خستبێتە چەکمەچەوە، تا دیسانەوە ڕۆژی خۆی دێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی 3ی ئەم مانگە و دوای سوێندخواردنی لەبەردەم سەرۆککۆمار، وتی، پابەندە بە سەربەخۆیی و دەشبێت دادگای فیدراڵی لەهەر دەستوەردانێک بە دوور بێت.
باکگراوند: پێشتریش ئەندامێکی دادگای فیدراڵی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، لەمەودوا دادگاکەیان شێوازی کارکردنی خۆیی و بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکان دەگۆڕێت و ئاراستەیەکی نوێی کارکردنی دەبێت، بە دەگمەن نەبێ فەرمان سالاریش دەرناکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






