پەرلەمانتارێكی عێراقی داوا دەکات فریایی زەوییە کشتوکاڵییەکانی مەدائین بکەون
- هەواڵ
- 29 تەممووز

دیمەنێکی قەزای نەهرەوان لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی عێراق، هەژموونی گرووپە چەکدارەکانی بەسەر هەردوو قەزای مەدائین و نەهرەوان لە پارێزگای بەغدا ئاشکرا کرد و دەڵێت: " چەند گرووپێکی چەکدار بەناوی بەرەی مقاوەمە دەستیان بەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو دوو ناوچەیە گرتووە".
چیرۆکی سەرەکی: قەزای مەدائن و ناحییەی نەهرەوان دوو ناوچەی سوننەنشینی دەرووبەری پارێزگای بەغدان و بە سەبەتەی خۆراکی ناوەڕاست ناسراون، چونکە پانتاییەکی گەورەی زەوی کشتوکاڵییان هەیە.
لێدوانی فەرمی: کازم شەممەری، پەرلەمانتار لەپشکی قەزای مەدائین ڕایگەیاند: نزیکەی 80 جووتیار ناچار کراون دەستبەرداری زەوییەکانیان بن بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی گرووپی دڵڕەق و بێبەزەیی ببنەوە.
زانیاریی زیاتر: شەممەری ئاماژەی بەوەکرد ئەم هەڕەشانە لە ڕێگەی چەندین چەکدار کە ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆ بەکاردەهێنن و بەڕۆژی ڕووناک فشار لە جووتیار دەکەن واز لە زەوییەکانیان بهێنن.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە فەرمانگەیەکی فەرمی لە مەدائین پشتیوانیی ئەو گرووپانە دەکات کە دەست بەسەر زەویی جووتیاران دەگرن و وتی" من ئامادەم لە بەردەم لایەنێکی حکومیدا ناوی ئەو فەرمانگە فەرمییە ئاشکرا بکەم کە تێوەگلاوە."
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچە چاوەڕوانی بڕیاری سودانییە
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجانی شارەزوو سەرقاڵی هەنار ڕنینن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
چەندین دۆسیەی دەستپاکی لەسەر سوودانی دەکرێتەوە و ڕەوانە دادگا دەکرێن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەکرێتەوە؛ لە ڕۆژێکدا 72 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت