
زیادکردنی سەوزایی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستی پێکرد و ملیۆنان دار لە دەورووبەری شارەکە دەچێندرێن، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پۆندی گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێن.
وێنە گەورەکە: پشتێنەی سەوزایی بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی دادەنرێت، بە تایبەت بۆ ئەو شارانەی ڕووبەرەکەیان تەختە و بە پانتاییەکی زۆری دەشتایی دەورە دراون، یان دیاردەی خۆڵبارین دەیانگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە لە دەوروبەری بەحرکە و شەقامی 150 مەتری دەستی پێکرد کە دوو پارچە زەوییان بۆ دەستنیشانکراوە، یەکێکیان زیاتر لە هەزار و هەشت دۆنم دەبێت، هەروەها شوێنەکانی دیکە بەپێی پێکهاتەی خاکەکە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، تاوەکو بزانین بۆ چاندنی چ جۆرە دارێک گونجاوە.
ئیستا کۆمپانیای جێبەجێکار خەریکی ئامادەکردنی زەوییەکەیە بۆ ئەوەی دارەکانی تێدا بچێندرێت، هەروها پرۆژەیەکی دوور مەودایە و کاتی زۆری دەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەکە لە دەورووبەری شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا داری زەیتوون دەچێندرێت و هەڵسەنگان بۆ کۆمەڵیک داری دیکە دەکرێت تاوەکو هاوردەی کوردستان بەکاربهێنرین.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
کەشناسێکی عێراق وادەی بارانبارین ئاشکرا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
گفتوگۆکانی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە دەستپێدەکەن
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ داوا دەکات ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێس زیندانی بکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تۆمەتی سیخوڕیکردن؛ حووسییهکان سزای لە سێدارەدان بۆ 17 کەس دەردەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسێکی عێراق وادەی بارانبارین ئاشکرا دەکات
24 خولەک لەمەوپێش

شەش مانگە مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کاریان پێنەکراوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نزیکەی 300 هەزار کەس پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕنەکردووەتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمساڵ یادی 156 بە قەزابوونی هەڵەبجە جیاواز دەبێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بژێوی ژیانی خانەوادەیەکی هەورامان لە سەر پیشەی کڵاش چنینە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
کەشناسێکی عێراق وادەی بارانبارین ئاشکرا دەکات
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵندەی "شا ماسیگری سنگ سپی" لە هەرێمی کوردستان دوور ناکەوێتەوە
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ هەفتەیە ئاگری دارستانەکانی ئێران نەکوژاوەتەوە
- ژینگە
- 22 تشرینی دووەم
سووتانی دارستانەکان ئەگەری دروستبوونی لافاو زیاتر دەکات






